داعش ئاماری هێرشەکانی لە چەند وڵاتێک بڵاودەکاتەوە
دێرەزوور – نۆرس پرێس
رۆژی هەینی، 11/8/2023 داعش ئامارێکی سەربارەت بە هێرشەکانی لە سوریا، عێراق، ئەفریقیا و ئاسیا لە ماوەی هەفتەی رابردوو بڵاوکردەوە.
ماڵپەری ئەلکترۆنی “نەبا” کە نزیکە لە داعش، بڵاویکردەوە، ئەندامەکانی هەفتەی رابردوو دوو هێرشیان لە سوریا لە پارێزگەی رەقە ئەنجامداوە، کە لە ئەنجامدا “چوار قوربانی و بریندار” هەبوون.
بەپێی راپۆرتێکی داعش، چەکدارانی داعش لە باشوری عێراق، هێرشێکیان لە دژی سوپای ئەو وڵاتە ئەنجامداوە، کە بووتەوە هۆی سێ قوربانی و تێکشکاندنی تۆتۆمبێلێک.
داعش دەلێت، لە هێرشەکانی لە رۆژئاوایی ئەفریقیا، 25 کەسی کوشتوە و لە ویلایەتی رۆژهەڵاتی ئاسیاش یەک کەس بە دەستی چەکدارانی داعش کوژراوە.
سەبارت بە ویلایەتی (مالی) داعش ئاماژە بەوەکرد، کە لە ئەنجامی چەندین هێرش، 47 کەس بوونە قوربانی بەشێکیان کوژراون و بەشێکی دیکە برینداربوونەوە، هەروەها 4 کەس لە یەک هێرشدا لە ویلایەتی ناوەراستی ئەفریقیا کوژراون.