لەسەر ئاستی جیهانی نرخی نەوت دابەزینی تۆمارکرد

هەولێر- نۆرس پرێس

ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوت لە ئاڵوگۆڕی بازرگانی ئاسیادا کەمێک دابەزی، ئەوەش لە کاتێکدا وەبەرهێنەران لێکۆڵینەوە لە ئاسۆی ئەو گەشبینانە دەکەن کە لەلایەن ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپێک)ەوە دەرچوە.

نرخی نەوتی خاوی برێنت چوار سەنت دابەزی و گەیشتە 86 دۆلار و 36 سەنت، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسی ئەمریکیش بۆ 82 دۆلار و 80 سەنت دابەزی، لەکاتێکدایە هەردو جۆرەکەی نەوت لەمانگی حوزەیرانەوە بەرزبونەتەوە.

هەروەها بازرگانان چاوەڕێی بڵاوبونەوەی ڕاپۆرتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە دەکەن، کە وێنەیەکی خێرا لە دۆخی بازاڕی نەوتی خاو دەدات لە نێوان بچوکبونەوەی دابینکردن بەهۆی سنورداربونی دابینکردن.

تینا تینگ، شرۆڤەکاری بازاڕ لە کۆمپانیای سی ئێم سی مارکێتس دەڵێت، ڕەنگە بازاڕەکانی نەوت زۆر بکڕدرێن دوای چەند هەفتەیەک لە قازانج، هەرچەندە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی ئۆپێک+ و باشتربونی ئاسۆی خواست هێشتا هۆکاری بەرزبونەوەیە.

دوێنێ پێنجشەممەی ڕابردو ئۆپێک ڕایگەیاند، پێشبینی دەکەن لە ساڵی 2024دا خواست لەسەر نەوتی جیهان بە ڕێژەی 2 ملیۆن و 250 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرزبێتەوە، لەکاتێکدا لە ساڵی 2023دا 2 ملیۆن و 44 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرزبووەتەوە.

ئۆپێک ئاماژەی بەوەکردوە، پێشبینی دەکرێت گەشەی ئابوری “بەهێز” و بەردەوامی پێشکەوتن لە چین ببێتە هۆی زیادبونی بەکارهێنانی نەوت لە ساڵی 2024دا.

داتاکان دەریانخستوە کە هاوردەکردنی نەوتی خاو لەلایەن چینەوە لە مانگی تەمموزدا دابەزیوە و گەیشتوەتە نزمترین ئاستی لە دوای مانگی یەکەوە.