کوژرانی چالاکوانێکی میدیایی لەژێر ئەشکەنجەدا لە زیندانی سیدنایا
دەرعا – نۆرس پرێس
بنەماڵەی چالاکوانێکی میدیایی، کە خەڵکی شاری دەرعایە، ئاشکرایان کرد کە “کوڕەکەیان” لە زیندانی “سیدنایا”ی حکومەتی دیمەشق لە ژێر ئەشکەنجەدا کوژراوە.
سەرچاوە خۆجێییەکان بە نۆرس پرێسیان راگەیاند، “ئەو گەنجە و چالاکوانە میدیاییە بەناوی خەلیل ئیبراهیم ئەلموسا، بەهۆی ئەشکەنجەدان لە زیندانی سیدنایای دیمەشق کوژراوە، ئەوەش دوای زیاتر لە ساڵێک لە دەستگیرکردنی”.
ئاماژەیان بەوەشکرد، دوێنێ پێنجشەممە خێزانی کوژراوەکە هەواڵی گیانلەدەستدانییان پێگەیشتووە، هەرچەندە ماوە ماوە سەردانیان دەکرد.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەلموسا خەڵکی شاری ئزراعە لە گوندەواری رۆژهەڵاتی دەرعا، پێش دەستگیرکردنیشی “سەربازیی هێزەکانی حکومەت بووە کە خزمەتی ناچاریی ئەنجامدەدەن” لە یەکێک لە یەکە سەربازییەکانی شاری حەما.
سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، هۆکاری دەستگیرکردنەکەی، کە ساڵێک لەمەوبەر لەو کاتەدا روویداوە، دەگەڕێتەوە بۆ پۆستێک، کە لە رووپەڕی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە، تیایدا رەخنەی لە حکومەتی دیمەشق گرتووە.