هەولێر- نۆرس پرێس
بایرن میونشن سەرکەوتوو بوو لە ڕازیکردنی تۆتنهام بۆ ئەوەی لەم هاوینەدا هاری کەین هێرشبەری دێرین پێی بفرۆشێت.
لە چەند هەفتەی ڕابردوودا دانوستانێکی چر و پڕ نێوان هەردوو یانە بوو بە مەبەستی گواستنەوەی کەین بۆ یانە باڤاریاییەکە لەم هاوینەدا.
بەپێی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان، دوای ڕەتکردنەوەی 3 ئۆفەری لەسەریەک، بایرن میونشن ئۆفەری چوارەمی لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا ناردووە، کە بەهای 110 ملیۆن یۆرۆ بووە.
وە ڕۆژنامەی ئەمریکی “The Athletic” ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویکردەوە کە دواجار تۆتنهام ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر پێشنیاری پاڵەوانی ئەڵمانی.
بەم شێوەیە یاریزانە تەمەن 30 ساڵەکە لەم هاوینەدا پەیوەندی بە ڕیزەکانی هەڵگری نازناوی بۆندسلیگا دەکات و لە گرێبەستێکدا کە گرانترین گرێبەستە لە مێژووی ئەودا.
بەم شێوەیە کەین گرانترین گرێبەستی مێژووی بایرن میونشن دەشکێنێت، کە یانەکە لە ساڵی ٢٠١٩ بە بەشداریکردنی لۆکاس هێرناندێزی فەرەنسی بە بڕی ٨٠ ملیۆن یۆرۆ کۆتایی پێهێنا.
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ڕایانگەیاندبوو کە هێرشبەرە ئینگلیزییەکە مەرجی داناوە کە دانوستانەکان کۆتایی پێبهێنرێت پێش ئەوەی سپێرزی ئینگلیزی یەکەم یاری خۆی لەم وەرزەدا لە خولی ئینگلیزی ئەنجام بدات.
سبەی هەینی ڕکابەرییەکانی پریمەرلیگ دەستپێدەکات، بۆ ئەوەی بایرن ڕۆژێک پێش دەستپێکردنی ڕکابەرییەکان گرێبەستەکە یەکلایی بکاتەوە.