دەستەی تەحریر شام سەرکردەیەکی لیبیا لەسێدارە دەدات

قامشلۆ – نۆرس پرێس

لە ماوەی 72 کاتژمێری رابردوودا، دەستەی تەحریر شام دوو دەستگیرکراوی سەربازی لە سێدارە دا کە یەکێکیان لیبیایە، نزیکەی ساڵ و نیوێک دوای دەستگیرکردنیان، بە تۆمەتی “هاوکاری” لەگەڵ هەواڵگری رۆژئاوا.

سەرچاوەیەکی تایبەت بە نۆرس پرێسی راگەیاندووە، رۆژی پێنجشەممە، لەسێدارەدانەکە سەرکردەی سەربازی “ئەبو حەزیفە ئەللیبی”ی تێدایە، کە لە ماوەی ساڵانی 2017، 2018، 2019 و 2020 سەرکردایەتی “کەتیبەی ئەنغاماسین”ی لە تەحریر شام کردووە ، وەک چۆن ساڵی رابردوو دەستگیرکرا، دوای ساڵێک لە خانەنشین بوونی لە کارەکەی.

ئاماژەی بەوەشدا، کە پرۆسەی لەسێدارەدانەکەی ناوبراو ئەبو نەسر ئەلکوردی، یەکێک لە ئەندامانی پێشووی خۆی لە ناوچەی قەلموون، کە لەسێدارەدانەکەی لە حەوشەی زیندانی ناوەندی ئیدلب لە رۆژئاوای شارەکە بووە.