لە ئەنجامی دوو هێرشی جیاوازدا لە دێرەزوور کەسێک کوژرا و کەسێکی دیکەش بریندار بوو
دێرەزوور – نۆرس پرێس
دوێنێ چوارشەممە، کەسێک کوژرا و کەسێکی دیکەش بریندار بوو، هاوکات دوو کەسی دیکەش لە ئامانجی چەکدارانی نەناسراو کە ماتۆرسکیلیان پێبوو، لە شارۆچکەی ئەلبەسیرە لە رۆژهەڵاتی گوندەواری دێرەزوور لە رۆژهەڵاتی سوریا رزگاریان بوو.
رەشد ئەلسەلامە، دانیشتووی شارۆچکەی ئەلبوسەیرە، رایگەیاند، چەکدارە نەناسراوەکان بە ماتۆرسکیلەوە تەقەیان لە گەنجەکە بە ناوی “محەمەد هەواش السرهید” (34 ساڵ) و کەسێکی دیکە لە کەسوکارەکەی کرد، لە نزیک ماڵەکەیان لە شارۆچکەی ئەلبوسەیرە.
ئەلسەلامە بۆ نۆرس پرێس ئاماژەی بەوەشکرد، بەئامانجکردنەکە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی “السرهید” و برینداربوونی کەسوکارەکەی، کە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی مەیدانی شارۆچکەکە و باری تەندروستی باشە، بەپێی وتەی پزیشکێکی نەخۆشخانەکە .
بەپێی سەرچاوەکە، “السرهید” کەسێکی مەدەنییە و سەر بە هیچ لایەنێکی سیاسی و سەربازی نییە، هەروەها هیچ حاڵەتێکی تۆڵەسەندنەوە و ناکۆکی خێڵەکی نییە، بەڵام باوکی دوو مانگ پێش ئێستا بەهەمان شێوە لەلایەن چەکدارانی نەناسراوەوە کوژراوە، دوای ئەوەش ئەو رێکخراوە ر کوشتنی باوکی راگەیاند بە بیانووی مامەڵەکردن لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات “هەسەدە”.
لە رووداوێکی دیکەدا، هەمان سەرچاوە رایگەیاند، “محەمەد خەلیل ئەلعەتوان” و کەسێکی دیکە کە لەگەڵی بووە، لە تیرۆرێک رزگاریان بووە، بەو پێیەی چەکدارانی نەناسراو بە ماتۆرسکیلەوە تەقەیان لێکردوون.
ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەلعەتوان” و ئەو کەسەی لەگەڵی بووە توانیویانە لە چەکدارەکان دووربکەونەوە و خۆیان لە یەکێک لە ماڵەکانی نزیک شوێنی ئامانجەکە بشارنەوە.