ئینستاگرام” تایبەتمەندییەکی نوێی بۆ باشترکردنی پاراستنی بەکارهێنەرانێتی لە بینینی وێنە و ناوەڕۆکی ڤیدیۆیی نەخوازراو خستەڕوو

هەولێر- نۆرس پرێس

ئینستاگرام” تایبەتمەندییەکی نوێی خستەڕوو کە ئامانج لێی باشترکردنی پاراستنی بەکارهێنەرانێتی لە بینینی وێنە و ناوەڕۆکی ڤیدیۆی نەخوازراو.

پلاتفۆرمی تۆڕی کۆمەڵایەتی “ئینستاگرام” تایبەتمەندییەکی نوێی خستەڕوو کە ئامانج لێی باشترکردنی پاراستنی بەکارهێنەرانێتی لە بینینی وێنە و ناوەڕۆکی ڤیدیۆیی نەخوازراو لە کاتێکدا بەکارهێنەران خزمەتگوزاریی چاتی ڕاستەوخۆ لە رێگەی “داواکاریی چاتکردن”ەوە هەڵدەبژێرن.

خستنەڕوی ئەو تایبەتمەندییە نوێیەی ئینستاگرام دوای چەند هەفتەیەک لە دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکانی دێت کە لەڕێگەیەوە ئەو بەکارهێنەرانەی دەیانەوێت “داواکاریی چاتکردن” بنێرن بۆ ئەو بەکارهێنەرانەی دیکەی کە رێگەیان نەداوە فۆڵۆویان بکەن، ڕوبەڕوی دو سنوردارکردنی نوێ دەبنەوە.

لەبری ئەوەی بەکارهێنەرێک بتوانێت ژمارەیەکی دیارینەکراوی نامەی “داواکاری چات” بنێرێت بۆ بەکارهێنەرێکی دیکە کە فۆڵۆوی نەکردوە، ڕێگەی پێ دەدرێت تەنها “یەک نامە” بۆ بەکارهێنەر بنێرێت، بەڵام کاتێک بەکارهێنەری یەکەم داواکاری چاتەکەی لەلایەن بەکارهێنەری دووەمەوە پەسەند دەکرێت، یەکەمیان دەتوانێت هەر ژمارەیەک لە نامە کە دەیەوێت، بۆ دوەمی بنێرێت.

ڕێگریکردن لە بەکارهێنەر لە ناردنی هەر وێنە و ڤیدیۆیەک لە ڕێگەی نامەی ڕاستەوخۆوە بۆ هەر بەکارهێنەرێک کە فۆڵۆوی نەکردووە، تەنها دوای ئەوە دەبێت کە دووەمیان “داواکاری چات”ی یەکەم پەسەند دەکات، واتا بەکارهێنەری یەکەم دەتوانێت تەنها “نامەی تێکست” بنێرێت بۆ بەکارهێنەری دووەم کە فۆڵۆوی نەکردووە.

لەوبارەیەوە “ئینستاگرام” ئاماژەی بەوەکردوە کە ئەو سنوردارکردنانە بەکارهێنەران دەپارێزن لە وەرگرتنی وێنە و ڤیدیۆی نەخوازراو لەو بەکارهێنەرانەی کە لە لیستی فۆڵۆوەرەکانیاندا ناویان تۆمار نەکراوە، هەروەها هەر کەسێکی تۆمارنەکراو ناتوانێت زیاتر لە نامەیەک بۆ بەکارهێنەری دیکە بنێرێت.

پلاتفۆرمەکە دەڵێت، ئەو تایبەتمەندییە نوێیە ئینستاگرام بۆ ئەو خانمانە بەسود دەبێت کە بەزۆری لە ڕێگەی خزمەتگوزاری “داواکاری چاتکردن”ەوە بەدەست نامەی نەخوازراوەوە دەناڵێنن.