دیمهشق – نۆرس پرێس
بەشار ئەسەد، سەرۆککۆماری سوریا، بە مەرسومەکی کۆماری، دارم تەباع وەزیری پەروەردە لە پۆستەکەی دورخستەوە و و وەزیری پێشووی خوێندنی باڵای لە شوێنی دەستنیشانکرد.
لە فەرمانەکەدا کە لە پەیجی فەیسبووکی سەرۆکایەتی کۆماردا، ئەمرۆ سێشەممە 8\8\2023 بڵاوکراوەتەوە، محەمەد عامر ماردینی وەک وەزیری پەروەردە دەستنیشانکراوە.
ئەمە دووەم گۆڕانکارییە لە کابینە تازەکەی حکومەتی سوریایدا بە فەرمانی بەشاری ئەسەد ئەنجامدەدرێت، پێشتریش لە مانگی ئازاری ئەمساڵ لە سەر فەرمانی سەرۆکی سوریا پێنج وەزیر لە پۆستەکانیان دورخرانەوە و کەسانی دیکە لە شوێنان دەستبەکاربوون. محەمەد عامر ماردینی وەزیرە نوێیەکەی پەروەردە لە ساڵی 1959 لە دیمەشق لەدایک بووە، خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرایە لە بواری دەرمانسازی، لە ساڵانی نێوان 2014 بۆ 2018 پۆستی وەزیری خوێندنی باڵای وەرگرتووە، هەروەها پێشتر سەرۆکی زانکۆی دیمەشق و ڕاگری فاکەڵتی دەرمانسازی بووە