بەرزبوونەوەی نرخی ئەمپێری کارەبا

تل تەمر – نۆرس پرێس

ڕۆژی دووشەممە، خاوەن مولیدەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا لە شارۆچکەی تل تەمر لە باکوری حەسەکە، 7 مولیدەیان لە کارکردن ڕاگرت، وەک مانگرتن، بەهۆی دەرنەکردنی نرخێکی نوێ لەلایەن بەرێوەبەرایەتی خۆسەرەوە.

خاوەنی یەکێک لە مولیدەکانی شارۆچکەکە بەناوی خۆشین سەبری بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، بەهۆی وەڵامنەدانەوەی داواکارییە دووبارەکانی بۆ بەرزکردنەوەی نرخی  ئەمپێرێک لەلایەن شارەوانی تل تەمر مولیدەکانیان لەکارکردن ڕاگرت.

مستەفا ئاماژەی بەوەشکرد، چەندین جار داوایان کردووە، لەماوەی ئەم دوو هەفتەیەدا، نرخی ئەمپێری کارەبا بەرزبکرێتەوە، بەڵام شارەوانی هیچ وەڵامێکیان نەداوەتەوە، بۆیە کاری مولیدەکانیان ڕاگرت تا نرخێکی هاوتا لەگەڵ بارودۆخی ئێستا بگونجێت دوای دابەزینی بەهای لیرەی سوری.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا ، ئەگەر بێ بڕیاری فەرمی نرخەکە بەرزبکەنەوە بۆ نرخی گونجاو، ئەوا شارەوانی بە بڕە پارەیەکی زۆر غەرامەیان دەکات کە ناتوانن بیدەن، بۆیە خاوەن مولیدەکان  پەنایان بۆ مانگرتن بردووە.

خاوەن مولیدەکانی ڕۆژئاوای کوردستان نرخی یەک ئەمپێر کارەبا لە نێوان (12 هەزار بۆ 15 هەزار لیرەی سوری) بەرزکردەوە بەبێ ئەوەی بڕیارێکی فەرمی لەوبارەیەوە هەبێت، ئەمەش لەبەر رۆشنایی داواکاری خاوەن مولیدەکان بۆ بەرزکردنەوەی نرخی ئەمپێر بەشێوەیەکی فەرمی هاوتەریب لەگەڵ نرخی دولاری ئەمریکی.

ئامادەکردنی: سامر یاسین – داڕشتنەوە: سەعەد یازچی