2500 پێوەری ئاوی خواردنەوە لە گەڕەکەکانی حەلەبی سوریا دزراون
حەلەب – نۆرس پرێس
سەرچاوەیەکی تایبەت لە بەڕێوەبەرایەتی ئاوی خواردنەوە لە حەلەب رایگەیاند، لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە دوو هەزار و 500 و پێوەری ئاوی نێو باڵەخانەکانی نیشتەجێبوونی شاری حەلەب دزراون.
سەرچاوەکە کە پێی باشبووە ناوی نەبرێت، بە نۆرس پرێسی رایگەیاند، لە ماوەی رابردوودا، داواکاری بەستنەوەی پێوەرەی نوێ لە لایەن هاوڵاتیانەوە زۆر زیادیکردووە، چونکە زۆریک لە پێوەرەکانیان دزراوە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، بەرێوبەرایەتی ئاو لەکاتی پێدانی پێوەرە نوێیەکە، یەک وەسڵی تایبەت بە هاوبەشان دەدات بۆ ئەوەی رووبەرووی رێکارە یاساییەکان نەبنەوە.
ئەو سەرچاوەیە ئاشکرایکرد، کە داواکاری گۆڕینی پێوەر، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا، گەیشتووەتە نزیکەی 2543 داواکاری، ئەمەش وایکردووە بەڕێوەبەرایەتی ئاو، تێچووی بەدەستهێنانی پێوەرێکی نوێ بەرزبکاتەوە.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، دزینی پێوەرەکانی ئاوی خواردنەوە کێشەیەکی گەورەیە، بەرێوەبەرایتەکەش ناتوانێت پێوەرەکانی پێویست دابینبکات، بە تایبەتی ئەگەر دزینی پێوەرەکان بەمشێوەی ئێستا بەردەوام بێت، بەتایبەتی کە تێچووی دانانی پێوەرێکی نوێ تەنها 125 هەزار لیرەی سورییە.