بەڕێوبەریی خۆسەری 27 هەزار تۆن گەنمی جوتیارانی لە مەنبیج وەرگرتووە
مەنبیج – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ دووشەممە، بەرپرسێکی کۆمپانیای گەشەپێدانی کۆمەڵگەی کشتوکاڵی لە مەنبیج و گوندەوارەکەی ئاشکرای کرد، بڕی ئەو گەنمەی لە ناوەندەکانی وەرگرتن رادەست کراون، 27 هەزار تۆن بووە.
لە کۆتایی مانگی تەمموزی رابردوودا، دەسەڵاتی کشتوکاڵ و ئاودێری بەڕێوبەریی خۆسەری، کڕینی گەنمی جوتیارانی راگرت و سەرجەم ناوەندەکانی سەر بە کۆمپانیای گەشەپێدانی کۆمەڵگەی کشتوکاڵی داخست، بە بڕیارێک کە لە بیست و چواری مانگدا رایگەیاند.
زەینەب حەمۆ، هاوسەرۆکی کۆمپانیای گەشەپێدانی کۆمەڵگەی کشتوکاڵی لە مەنبیج رایگەیاند، بڕی ئەو گەنمەی کە وەریانگرتووە، بە هەموو جۆرەکانییەوە گەشتووەتە 27 هەزار تۆن.
ئاماژەی بەوەشکرد، تەنها سایلۆیەک لە مەنبیج لە سەرووی توانای هەڵگرتنی خۆیەوە گەنمی وەرگرتووە، کە هەشت هەزار تۆنە تواناکەی بووە، بۆیە گەنمیان لە حەوشەکانیدا بە 7 هەزار تۆن گەنمی “شێواو” هەڵگرتووە، ئەمە جگە لەوەی ناوەندێکی دیکەیان کردەوە کە تێیدا 12 هەزار تۆنیان وەرگرتووە.