بەرەی نوسڕە جلوبەرگی “شەرعی” لە قوتابخانەکاندا دەکات بەزۆرەملێ

ئیدلیب – نۆرس پرێس

دوێنێ یەکشەممە، “حکومەتی رزگاری”، کە باڵی سیاسی دەستەی تەحریرشام (بەرەی نوسرەی پێشوو)ە، لەبەرکردنی جلوبەرگی “شەرعی” و جیاکردنەوەی نێر و مێی لە قوتابخانە تایبەتەکانی شاری ئیدلب لە باکووری رۆژئاوای سوریا سەپاند.

وەزارەتی پەروەردەی سەر بە “نوسڕە” لە فەرمانێکدا کە لە پروپەڕی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردۆتەوە، سەرجەم دامەزراوە پەروەردەییە (تایبەت) ئەهلیەکانی پابەند کرد بە پۆشینی ئەو جلوبەرگەی ئکە ئەوان بە “شەرعی” ناویانبرد،هەروەها جیاکردنەوەی نێر لە مێیان لە قۆناغەکانی خوێندنی بنەڕەتی و ناوەندیدا لە ئیدلب سەپاند و بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردە و سەرجەم دامەزراوە تایبەتەکانی خوێندنی سەر بەخۆیانیان، پابەند کرد بە لابردنی “وێنە نایاساییەکان کە لەسەر دیواری قوتابخانەکان کێشراون”.

لە فەرمانەکەدا جگە لە قوتابیان، سەرجەم مامۆستا و فەرمانبەرانی ژن لە بواری پەروەردەییدا پابەند کراون بە پۆشینی جلوبەرگی “شەرعی”یەوە.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: مالین محەمەد