لە سلۆڤینیا لافاو دەبێتە هۆی مردنی سێ کەس و زیانى 550 ملیۆن دۆلار لە وڵاتەکە دەدات

هەولێر – نۆرس پرێس

لە دوو رۆژی رابردوودا بەهۆى لافاو لە سلۆڤینیا، باران بە رێژەی کۆی یەک مانگ باریوە، ئەمەش بووەتە هۆی گیانلەدەستدانى سێ کەس و زیانى 550 ملیۆن دۆلارى لە وڵاتەکە گەیاندووە.

سەرۆکوەزیرانی سلۆڤینیا رووداوەکەى بە گەورەترین کارەسانى سروشتى ناوبرد، لەمێژووى وڵاتەکەدا.

 رپبێرت گۆلۆپ، سەرۆکوەیزرانی سلۆڤینیا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی وڵاتەکە رایگەیاند، “گەورەترین کارەساتی سرووشتی لە مێژووی وڵاتەکەدا روویداوە.” بەهۆى ئەو شەپۆلە بارانبارینەى لە رۆژى هەینى رابردوو، سلۆڤینیای گرتووەتەوە و لە ماوەی ئەو دوو رۆژدا، هێندەی یەک مانگ باران باریووە.

بەهۆى ئەو باران بارینە، لافاو و دوو لەسەر سێی وڵاتەکەی گرتووەتەوە، بە گوێرەی ئامارەکانی حکومەتی سلۆڤینیا، سێ کەس بەهۆی لافاوەکەوە گیانیانلەدەستداوە، چەندین ناوچە زیانیی زۆریان بەرکەوتووە، دەیان ماڵ و پردی رووخاندووە و زیانی بە سەدان ئۆتۆمبێل گەیاندووە.

بە گوێرەی ئاماری نەتەوەیەکگرتوەکان، لە تەواوی ئەوروپادا، لە ژێر سیناریۆی بەرزبوونی پلەی گەرمی زەوی بە 1.5 پلەی سلیزی بەراورد بە پێش شۆرشی پیشەسازی، ساڵانە لافاو زیان بە 252 هەزار کەس دەگەیەنێت، ئەگەر پلەی گەرمی زەویش 2 پلەی سلیزی بەرزببێتەوە ئەوا 338 هەزار کەس زیانیان پێدەگات، ئەگەر بۆ 3 پلەش بەرزببێتەوە، دەگاتە نزیکەی نیو ملیۆن کەس.