هەولێر – نۆرس پرێس
رۆژی یەکشەممە، هێزە عێراقییەکان رایگەیاند، سێ ئەندامی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)یان لە بەغدای پایتەخت دەستگیرکردووە.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق لە بەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بڵاویکردووەتەوە، رایگەیاندووە، “مەفرەزەکانی دەزگای هەواڵگری تایبەتمەند لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە بەغدا لە دیوی کەرخدان و لە چوارچێوەی زانیاری هەواڵگریدا کە بوونی سێ داواکراوی لەخۆگرتبوو بەگوێرەی زانیارییەکان لەگەڵ برگەکانی مادەی چوارەمی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، و دوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لە ئامانجە پێویستەکان و بە بۆسەیەکی توند، دەستگیرکردنەکە ئەنجامدرا.
ئاماژەی بەوەشکرد، تۆمەتباران سەر بە رێکخراوی “داعش” بوون، لە رێگەی لێپرسینەوەش دانیان بەوەدا ناوە کە سەر بەو رێکخراوەن.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لێدوانەکانیان تۆمارکراوە و رەوانەی دەسەڵاتی لێکۆڵەری کارامە کراوە بۆ هێنانیان بۆ دەسەڵاتی دادوەری، بۆ لێپرسینەوەیان و لێپێچینەوەیان لەگەڵ بەپێی یاسا.