بەفر شارێکی باشووری ئەڵمانیا دادەپۆشێت
هەولێر – نۆرس پرێس
هەینی رابردوو، بەفر شاری “ریوتلینگن”ی باشووری ئەڵمانیای داپۆشی، ئەمەش دیاردەیەکی سەیرە لە مانگی ئابدا، بەتایبەت کۆتایی مانگی پێشوو و سەرەتای ئەم مانگەشدا بەفر لەو ناوچەیە باریووە.
بەگوتەی کەشناسی ئەڵمانیا، لە هەندێ ناوچەی شارەکەدا 30 سانتیمەتر بەفر باریووە.
پێرێ هەینی، دوای بارینی تەرزەیەکی زۆر بەفر لەهەمان ناوچە باری، کە شەقامەکانی شارەکەی سپیپۆش کرد و شارەوانی شارەکەی ناچارکرد شۆڤڵ و بارهەڵگر بۆ راماڵین و پاککردنەوەی شەقامەکان بەکاربهێنێت.
بەگوێرەی پێشبینی دامەزراوە کەشناسییەکانی ئەڵمانیا، ئەم هەفتەیە پلەی گەرما لە چەندین ناوچەی ئەڵمانیادا لەنێوان 19 بۆ 2 پلەی سیلیزی دەبێت، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا، شەپۆلێکی گەرما وڵاتەکە بگرێتەوە و پلەی گەرما بۆ سەروو 30 پلەی سیلیزی بەرزببێتەوە.
هەرچەندە چەند بەشێکی ئەوروپا لە مانگی رابردوودا شەپۆلێکی گەرمای توندی بەخۆوە بینی، بەڵام بەریتانیا و چەند بەشێکی ئەڵمانیا و وڵاتانی باکووری ئەوروپا هاوینێکی فێنک و تاڕادەیەک سارد و باراناوییان بەڕێکرد.