دوو پارتی کوردی داوای گوتارێکی یەکگرتووی کوردی دەکەن لەبەرامبەر هێرشەکانی تورکیادا
قامیشلۆ – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ،هەینی، دوو لایەنی کوردی پەرەسەندنی سەربازیی تورکیایان لە رۆژئاوای کوردستان، سەرکۆنە کردن و داوایان لە بزووتنەوەی کورد لە سوریا کرد کۆبوونەوەیەکی ڕاوێژکاری ئەنجام بدات تا گوتارێکی سیاسی بخاتە ڕوو کە لە ئاست مەترسییەکاندا بێت.
لە راگەێنراوێکی هاوبەشدا، پارتی یەکێتی دیموکراتی کورد لە سووریا (یەکێتی) و پارتی دیموکراتی پێشکەوتنخوازی کورد لە سووریا، هێرشەکانی ئەم دواییەی تورکیایان شەرمەزار کرد.
ئەوان پێیان وابوو کە هێرشە “ئاشکرا”ەکانی تورکیا بوونی کوردیان بە تایبەتی کردووە بە ئامانج.
هه‌ر دوو لایه‌نه‌كه داوایان له بزووتنه‌وه‌ی كورد له سووریا كرد، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ڕاوێژكاری به‌ڕێوه‌بچێت بۆ ئه‌وه‌ی گوتارێكی سیاسی و به‌رپرسانه بهرزبکەنەوە بۆ ئاستی مه‌ترسی جددی كه هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئێستا و ئایینده‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن.
هه‌ردوو لایه‌نه‌كه داوایان له سه‌رجه‌م هێزه نێوده‌وڵه‌تی و كۆمه‌ڵایه‌تی و دیموكراسییه‌كانی توركیا و ئه‌كته‌ره نیشتمانییه‌كانی سووریا كرد كه هه‌ڵوێستی خۆیان رابگه‌یه‌نن و به‌رپرسیارێتی ئه‌خلاقی و یاسایی خۆیان له ئه‌ستۆ بگرن، بۆ ئه‌وه‌ی توركیا نه‌توانێت له ده‌ستدرێژییه‌كانی به‌رده‌وام بێت.
ئاماژەیان بەوەشکردووە: “حکومەتی ئەنکەرە هەڵسوکەوتی شەڕانگێزی ئاشکرای خۆی لە باکووری سووریا پەرەپێدەدات… دەیان شەهید و بریندار کە منداڵ و ژن و بەساڵاچوویان تێدایە لەو هێرشانە کەوتوونەتەوە”.
لە راگەیەندراوەکەی ئەو دوو لایەنەدا ئاماژە بەوە کراوە کە تورکیا بەردەوامە لە سیاسەتی فراوانخوازی و تێکدانی ئاشتی مەدەنی و سەقامگیری ناوچەکە، بۆ بڵاوکردنەوەی ئاژاوەی ئەمنی، هەروەها بۆ رێگەخۆش کردن بۆ گەڕانەوەی شانەکانی داعش بۆ چالاکیەکانیان، هەروەها هۆشداری دەدەن لە خراپتربوونی لە دۆخەکە.