لیژنەی دانوستان سەرۆکێک بۆ خۆی هەڵدەبژێرێت

دیمەشق – نۆرس پرێس

رۆژی شەممەی ڕابردوو، کۆمیسیۆنی دانوستانەکانی سوریا هەڵبژاردنی بەدر جاموسی سەرۆکی ئێستای بۆ خولی دووەم نوێکردەوە.

سەرچاوە ئاگادارەکان بە نۆرس پرێسیان ڕاگەیاندووە، کۆمسیۆنەکە کۆبووەوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ بەڵام هەرسەرۆکی ئێستا بۆ خولی دووەم هەڵبژێردرا.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەڵبژاردنی جاموس لە کۆبوونەوەیەکدا هات کەلە ڕێگەی بەرنامەی زووم سەرجەم پێکهاتەکانی کۆمسیۆن ئامادەی بوون، هەروەها سەفوان عەکاش بۆماوەی ساڵێک وەک سکرتێر هەڵبژێردرا.

بەپیێ سەرچاوەکان لە کۆبوونەوەکەیدا کۆمسیۆن باسی لە ڕاپۆرتی لیژنەی دەستوری و ڕاپۆرتی لیژنەی هەڵبژاردن و ڕاپۆرتی لیژنەی دەستبەسەرکراوان کردووە.

لیژنەی دانوستانکاری سوریا لە کۆتاییەکانی ساڵی 2015 لە ڕیاز دامەزرا و ژمارەیەک کەسایەتیی سەر بە ئۆپۆزسیۆن بە نۆرە سەرۆکایەتیان کرد، لەوانەش ڕیاز حیجاب و سالم، هەروەها دانوستانی حکومەتی سوریا لە ژێر چەتری نەتەوە یەکگرتودا بوو بۆ چارەسەری کێشەی سوریا، و لیژنەی دانوستان تووشی کۆمەڵێک دەستلەکارکێشانەوە و ناکۆکی بوون.

دەستەکە 36 ئەندامی هەیە، لە شەش لایەن پێکدێت کە هەریەکەیان قەبارەیەکی دیاریکراوی نوێنەری هەیە، لەوانەش، هاوپەیمانی نیشتمانی بۆ هێزەکانی شۆڕش و ئۆپۆزسیۆن (8 نوێنەر)، سەربەخۆکان (8 نوێنەر)، کۆمیتەی هەماهەنگی  (5 نوێنەر)، وگروپە چەکدارەکان.(7 نوێنەر)، و 4 نوێنەر بۆ هەریەک لە پلاتفۆرمی مۆسکۆ و قاهیرە.

ئامادەکردنی: ئیحسان محەمەد – داڕشتنەوە: ئەحمەد عوسمان