کۆمپانیا قۆرخکارەکان نرخی بەنزین و غازی ناوخۆ لە ئیدلب بەرز دەکەنەوە

ئیدلب – نۆرس پرێس

ئەمرۆ شەممە، 5ی ئابی 2023، ئەو کۆمپانیایانەی بازاری سووتەمەنی قۆرخ دەکەن لەو ناوچانەی کە لەژێر کۆنترۆڵی دەستەی تەحریر ئەلشام (پێشتر بەرەی نوسرە) بوون، نرخی بەنزین و غازی ماڵانیان لە باکووری رۆژئاوای سوریا بەرزکردەوە.

لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی “تەحریر شام” رووبەڕووی کەمیی بەنزین لە بازارەکانەوە بوون و کۆمپانیا قۆرخکارەکان هۆکارەکانی ئەم کارەیان بۆ تێکچوونی تەکنیکی لە بەندەرەکانی تورکیا گەراندەوە.

سەرچاوە ناوخۆییەکان باس لەوە دەکەن کە کۆمپانیای سووتەمەنی عەرەبی کە یەکێکە لەو شەش کۆمپانیایە کە قۆرخکاری بازاری سووتەمەنی لە ئیدلب دەکات، سەرلەبەیانی ئەمرۆ نرخی نوێی بەنزین و غازی ناوخۆی بڵاوکردەوە.

نرخی یەک لیتر بەنزین لە هەزار و 175 دۆلارەوە بۆ هەزار و 272 دۆلار (14 هەزار و 750 لیرەی سوریی) بەرزبووەوە، هەروەها غازی ناوخۆ بۆ 12 هەزار و 871 دۆلار (150 هەزار لیرەی سووریی) بەرزبووەوە، دوای ئەوەی نرخی یەک سلندەر بە 12 دۆلار و 60 دۆلار (145 هەزار لیرەی سوریی) بوو.

هەروەها بازارەکانی ئیدلب ماوەیەکە رووبەڕووی بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی زەیتی زەیتون بووەتەوە، بەو پێیەی نرخی بوتڵێک گەیشتە 90 دۆلاری ئەمریکی (یەک ملیۆن و 400 هەزار لیرەی سوریی)، ئەمەش نرخێکی زۆرە بەتایبەت لە ناوچەیەکدا کە زۆرترین بەرهەمهێنەری زەیتی زەیتون لە سوریا دابیندەکات.