گرێ سپی – نۆرس پرێس
رۆژی هەینی، دەسەڵاتدارانی تورکیا لە ڕێگەی دەروازە سنوورییەکانی لەگەڵ تورکیا، 120 پەنابەریان بۆ شاری گڕێ سپی لە باکووری ڕەقە دیپۆرتکردەوە، کە لە نێویاندا هاوڵاتی عێراقی هەبوون.
سەرچاوە تایبەتەکان بە نۆرس پرێسیان ڕاگەیاندووە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەسەڵاتدارانی تورکیا لە رێگای دەروازەی سنوری گڕێ سپی 120 پەنابەر بە زۆرەملێ دیپۆرتی سوریا کران هەندێک لەو پەنابەرانە عێراقی بوون، پەنابەرە دیپۆرت کراوەکان بۆ گوندەوارەکانی باکوری ڕەقە گواسترانەوە ، لەنێویاندا 38 ژن لەگەڵ منداڵەکانیان لەوانەش 10 عێراق بوون.
ئەو سەرچاوانە ئاماژەیان بەوەشکردووە، لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا دیپۆرتکردنەوەکان زیادیان کردووە و زۆربەیان لە دەروازەکانی گڕێ سپی لە گوندەکانی رەقە و سەرێ کانیێ و ڕەس ئەلعەین لە باکووری حەسەکە بوون کە لەژێر کۆنترۆڵی گرووەکانی لایەنگری تورکیادان.
لە سەرەتای مانگی ئابەوە ژمارەی دیپۆرتکراوەکان لە ڕێگەی دەروازەی گڕێ سپی 500 کەسی تێپەڕاندووە، لەنێویاندا عێراقیەکان کە ساڵانێکە خێزانەکانیان لە شاری گڕێ سپی نیشتەجێن، ئەمەش لەبەر ڕۆشنایی ئەو لێکۆڵینەوە ئەمنییانەی گروپە چەکدارەکان لەکاتی گەیشتنیان بەسەر سەرجەم دیپۆرتکراوەکاندا سەپاندووە.