150 ماڵباتی عێراقی کامپی هۆلیان جێهێشت

حەسەکە – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ، هەینی، سەدان عێراقی لە کەمپی هۆلیان لە رۆژهەڵاتی حەسەکە بەجێهێشت و دوای چەندین ساڵ مانەوەیان لەو کەمپەدا بەرەو وڵاتەکەیان گەڕانەوە.

پەنابەران، بریتی بوون لە 150 ماڵبات، کە کۆی گشتیان 620 کەس بوو،  بەرەو کامپی ئەلجەدعە لە باشووری موسڵ لە پارێزگای نەینەوا ڕۆیشتوون.

شاندێكی عێراقی سەر بە وەزارەتی كۆچ وکۆچبەرانی عێراق سەرەتای هەفتەی رابردوو هاتنە كامپی هۆل بە مەبەستی تۆماركردنی ناوی ئەو كەس و خێزانانەی كە ئارەزووی چوونە دەرەوەی كامپەكەیان هەیە.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ كامپی هۆلەوە به‌ نۆرس پرێسی راگه‌یاند، “دوای نزیكه‌ی دوو هه‌فته‌ له‌ بوونی شاندێكی عێراقی له‌ كا‌مپه‌كه‌، 150 خێزان كه‌ كۆی گشتییان 620 كه‌س بوون، لە کامپەکە دەرچوون.”

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌مه‌ شه‌شه‌مین جارە كه‌ له‌ ماوه‌ی نزیكه‌ی 15 مانگدا عێراقییه‌كان له‌ كامپه‌كه‌ ده‌برێنه‌ ده‌ره‌وه‌.

لە ماوەی ساڵانی 2019-2020، حکومەتی عێراق پێشوازی لە هاووڵاتیانی خۆی لە کەمپی هۆل راگرت، ئەوەش دوای فشاری کەسایەتییە دیارەکانی عەشایەری عێراق کە گەڕاوەکانیان بە ئەندام بوون لە رێکخراوی “داعش” تۆمەتبار کرد، بە وتەی ئاوارەکان.

پەنابەرانی عێراقی لە کەمپی هۆل لە رۆژهەڵاتی حەسەکە، بەردەوام کوشتن و خراپی بارودۆخی ئەمنی، بەخۆوە دەبینێت، بۆیە پەنابەرە عێراقیەکان داوا لە حکومەتی وڵاتەکەیان دەکەن گەڕانەوەیان بۆ عێراق خێراتر بکات.

کامپی هۆل کە 45 کیلۆمەتر لە ڕۆژهەڵاتی حەسەکەوە هەڵکەوتووە، بەپێی دوایین ئاماری فەرمی کە نۆرس پرێس دوای بڵاوبوونەوەی ئەم وەجبەیە دەستی کەوتووە، نزیکەی 55200 کەس لەخۆدەگرێت، لە نێویاندا 28100 هاوڵاتی عێراقی و 18846 ئاوارەی سوری و8254 هاووڵاتی بیانی هەن.

شێخموس ئەحمەد، سەرۆكی فەرمانگەی كاروباری ئاوارە و پەنابەران لە بەڕێوبەری خۆسەری لە لێدوانەكانی پێشوودا بۆ نۆرس پرێس، داوای لە حكومەتی عێراق كرد رێكارەكانی گواستنەوەی عێراقییەكان لە كامپەكە خێراتر بكات.

دوای گوشارەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هەماهەنگی نێوان بەڕێوبەری خۆسەر و حكومەتی عێراق، لە ماوەی ساڵی   2021دا گەشتی گەڕانەوە بۆ عێراقییەكان دووبارە ئەنجامدرایەوە.

لە ناوەڕاستی ساڵی 2021 ەوە 6 گەشت ئەنجام دراوە (بەم وەجبەیەوە) کە تێیدا خێزانە عێراقییەکان گەڕێنراونەتەوە بۆ کەمپی ئەلجدعە لە ڕۆژهەڵاتی عێراق.