هەولێر-نۆرس پرێس
هێزێکی عێراقی بە هاوکاری ئاسایشی دهۆک باندێکی گەورە بە سەدان کیلۆگرام مادەی هۆشبەرەوە دەستگیرکران.
ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق ئەمەی راگەیاندووە و باسی لەوەش کردووە کە ئاسایشی دهۆک هاوکاریان بوون.
مادەکان لە شاری دهۆک دەستیان بەسەرداگیراوە و بریتین لە 236 کیلۆ و 476 گرام حەبی کەپتاگۆن و 35 کیلۆ و 755 گرام ئەفیون.
لەوبارەیەوە، سەرچاوەیەک لە ئاسایشی دهۆک هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە و گووتی، بە هاوبەشی لەگەڵ هێزێکی ئاسایشی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان کە لە بەغداوە هاتبوون ئۆپراسیۆنەکەیان کردووە.
وتیشی، دۆسیەکە لەلایەن دادگای کەرخی یەکەم لە بەغداوە سەرپەرشتی دەکرێت.