وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی عێراق دەکات
هەولێر– نۆرس پرێس
دوێنێ پێنجشەممە، ئه‌حمه‌د سه‌حاف، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، فوئاد حوسێن، جێگری سه‌رۆكوه‌زیران وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق پێشوازی له عه‌لی ره‌زا گونه‌ی، باڵیۆزی توركیا له عێراق كردووه و له دیدارێكدا “به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات و به‌رژه‌وه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردوو گه‌لی عێراق و توركیایان تاوتوێ كردووه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، کە هه‌ردوولا باسیان له سه‌ردانه‌كه‌ی هاكان فیدان کردووە بۆ عێراق، له‌نیوه‌ی دووه‌می ئه‌م مانگه‌دا، گوتووشیه‌تی، “پڕۆژه‌ی رێگای گه‌شه‌پێدان و به‌شداری توركیا له‌ناو ئه‌و پرۆژه‌یدا و دۆسیه‌ی ئاو، له ته‌وه‌ره‌كانی گفتوگۆی نێوان هه‌ردوولا دەبن”.
له‌لای خۆیه‌وه باڵیۆزی توركیا له عێراق دووپاتیكردووه‌ته‌وه، وڵاته‌كه‌ی ئاره‌زوو ده‌كات سه‌رجه‌م پرسه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات چاره‌سه‌ر بكات. گوتووشیه‌تی، له ماوه‌ی ئایینده‌دا پێشکه‌وتنێكی باش له پەیوەندی نێوان هه‌دوو وڵات‌دا رووده‌دات.