بەرێوەبەرایەتی خۆسەر بڕیارێک دەردەکات

قامشلۆ – نۆرس پرێس

رۆژی پێنجشەممە، ئیدارەی گشتی گومرگی بەرێوەبەرایەتی خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستان بڕیارێکی دەرکرد و تێیدا مەرجی یەکلاکردنەوەی ئەو ئۆتۆمبێلە گەشتیاریانەی دیاریکرد کە هێشتا گومرگیان لە ناوچەکانیاندا نەبەستراوەتەوە.

لە دەقی بڕیارەکەدا کە لەلایەن ئیدارەی گشتی گومرکەوە دەرچووە، تێیدا هاتووە، بۆ دواجار دۆسیەی ئۆتۆمبێلی گەشتیاریی ناگومرکی لە ناوچەکانی بەرێوەبەرایەتی خۆسەر یەکلایی دەکرێتەوە.

 ئیدارەی گشتی گومرگ ماوەی 30 ڕۆژی داوە بۆ خەرجکردنی ئەو گومرکانەی کە لەلایەن دەسەڵاتی داراییەوە لە نوسراوی ژمارە /2528/ پەسەندکراون، کۆتا وادەیش رۆژی شەممە پێنجی ئاب دەست پێدەکات.

ڕوونیشیکردەوە، سەرجەم ئۆتۆمبێلە گەشتیارییە نا گومرکییەکان و هەر ئۆتۆمبێلێکی گەشتیاری کە لەماوەی پێدراو واتا 30 ڕۆژ دەچێتە ناو ناوچەکانی بەرێوەبەرایەتی خۆسەر، و فایلەکەی یەکلایی نەکراوەتەوە، دوای کۆتاییهاتنی ئەو ماوەیە وەک قاچاخ مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت بەپێێ بڕگەکانی یاسای گومرگی.

هەروەها لە بڕیارەکەدا مەرجی بەردەوامبوونی ڕێگریکردن لە هاتنە ناوەوەی ئۆتۆمبێلی گەشتیاری لە دەرەوەی ناوچەکانی بەرێوەبەرایەتی خۆسەر، بە پابەندبوون بە بڕیارەکەی پێشووی کە لە 20ی ئایاردا لە لایەن ئەنجومەنی جێبەجێکاری بەرێوەبەرایەتی خۆسەرەوە دەرچووە.

ئامادەکردن و داڕشتنەوە: سەعەد یازچی