دەسەڵاتدارانی تورکیا 45 سوورییان بۆ ئیدلب دیپۆرتکردەوە
ئیدلب – نۆرس پرێس
دوێنێ چوارشەممە، دەسەڵاتدارانی تورکیا 45 سورییان لە دەروازەی سنووری باب ئەلهەوا لەگەڵ تورکیا، لە باکووری ئیدلب، کە دەستەی تەحریر شام (بەرەی نوسرە پێشتر)ی تێدا کۆنترۆڵ کردووە، دیپۆرتیان کرد.
سەرچاوە تایبەتەکان بە نۆرس پرێسیان راگەیاندووە، دوێنێ دەسەڵاتدارانی تورکیا 45 پەنابەری سورییان لە تورکیا بۆ گوندەوارەکانی ئیدلب لە دەروازەی باب ئەلهەوا “بە زۆر دیپۆرت” کردووە.
هاوکات ئیدارەی دەروازەی باب ئەلهەوا لە باکووری ئیدلب و تەل ئەبیاز لە باکوری شاری رەققە، ژمارەی ئەو سووریانەی لە ماوەی مانگی تەمموزدا لە خاکی تورکیاوە بۆ باکووری سوریا راگواستراون، کە ژمارەیان هەزار و 207 کەس بووە لە باب ئەلهەوا ، و 1838 لە پەرینەوەی تەل ئەبیازەوە.
دەروازەی سنووریی باب ئەلسەلامە لەگەڵ تورکیا لە باکووری شاری حەلەب، رۆژی سێشەممە، ژمارەی ئەو سووریانەی راگەیاند کە لە ماوەی مانگی تەمموزدا بە ئارەزووی خۆیان گەراونەتەوە باکوری سوریا، کە دەکاتە دوو هەزار و 236 کەس.
دەسەڵاتدارانی تورکیا هەڵمەتێکیان لە دژی ئەو پەنابەرە سوورییانە دەستپێکرد کە لە سەر زەویەکانیدا نیشتەجێن، بە تایبەت شاری ئیستانبوڵ، کە بەپێی راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان، لە سەرەتای مانگی رابردووەوە زیاتر لە سێ هەزار کەسیان دیپۆرت کردووە.