کۆمپانیاکانی گواستنەوەی حەسەکە نرخی بلیتی گەشتی دیمەشقیان بەرزکردەوە

حەسەکە – نۆرس پرێس

رۆژی چوارشەممە، کۆمپانیاکانی گواستنەوە لە شاری حەسەکە نرخی بلیتی گەشتەکانی نێوان  حەسەکە و دیمەشق بەرزکردەوە.

میزار عەلی، بەڕێوەبەری کۆمپانیای گەشتیاری و گواستنەوە بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاندووە، نرخی کرێی سەرنشینمان لە 44 هەزار بۆ 55 هەزار لیرەی سوری بەرزکردەوە، بۆ بازرگانانیش لە 66 هەزار بۆ 85 هەزار لیرەی سوری بەرزکردەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هۆکاری بەرزکردنەوەی نرخی بلیتەکان پەیوەندی بە بابەتی سووتەمەنیەوە نییە، بەو پێیەی بەرێوەبەرایەتی خۆسەر بۆ هەر گەشتێک 650 لیتر گازوایل بە نرخی 565 لیرە دابین دەکات، بەڵام هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ گرانی نرخی کەرەستەی  وەک نەوت و پارچەی یەدەگ و نرخی تێکچوون و چاککردنەوە لە شارە پیشەسازییەکان، بەو پێیەی نرخەکانیان پەیوەندی بە بەرزی نرخی دۆلاری ئەمریکییەوە هەیە.

عەلی ئاماژەی بەوەشکرد، سەرجەم کۆمپانیاکانی گواستنەوە کە گەشتەکانیان ئاراستەی دیمەشق دەکەن، بەهەمان هۆکار نرخی بلیتی گەشتەکانیان بەرزکردووەتەوە.

ڕوونیشیکردەوە، زیاتر لە 8 کۆمپانیا لە ناوچەی جزیرەدا هەن کە گەشتەکانیان ئاراستەی پایتەخت دەکەن و دیمەشق ڕۆژانە نزیکەی 15 گەشت ئەنجامدەدات.

ئامادەکردنی: سامر یاسین – داڕشتنەوە: سەعەد یازچی