هەولێر – نۆرس پرێس
بڕیارە ئه‌مڕۆ هه‌ینی هه‌ر یه‌ك لە لایه‌نه‌كانی ره‌وتی سه‌در، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و حزبی شیوعی عێراقی و تشرینیەکان، به‌جیا خۆپیشاندان له به‌غدا ئه‌نجام بدەن.
له‌سه‌ر داوای وه‌زیرەكەی سه‌در، وابڕیارە ئەمڕۆ هەینی لایه‌نگرانی سه‌دری كاتژمێر 5ی ئێواره له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق جگە لە نەجەف، خۆپیشاندان ئەنجام بدەن.
سەدر پێشتر لە پەیامێكدا داوای لە دەسەڵاتی دادوەری كرد تاوەكو كۆتایی هەفتەی داهاتو پەرلەمانی عێراق هەڵبوەشێننەوەو سەرۆك كۆماریش راسپێرن بۆ دیاریكردنی وادەی هەڵبژاردنی پێشوەخت.
بەڵام داواكەی سەدر لەلایەن لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیەوە ره‌ت كرایه‌وه و له به‌رامبه‌ردا، داوایان له لایه‌نگرانیان كردوه ئه‌مڕۆ له پارێزگاكانی به‌غدا و به‌سره و موسڵ، خۆپیشاندان ئه‌نجام بده‌ن.
پێشتر نوری مالیكی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا رایگه‌یاندبو، بەبێ گەڕانەوە بۆ پەرلەمان و دەستپێكردنەوەی دانیشتنەكانی، بەهیچ شێوەیەك ناكرێت پەرلەمان هەڵبوەشێنرێتەوەو هەڵبژاردنی پێشوەخت ئەنجام بدرێت.
هەروەها عێراقییه‌كان له زاری حزبی شیوعی عێراقی بڵاویانكرده‌وه، به‌نیازن ئه‌مڕۆ هه‌ینی خۆپیشاندان له دژی سیاسه‌تی پشكپشكێنه و میلیشیاكان، ئه‌نجام بده‌ن، میدیاکانی ناوخۆ رایانگەیان کە تشرینیەکانیش لەگەڵ ئەمان بەشدار دەبن.
خۆپیشاندانەکەی حیزبی شیوعی عێراقی و چەند گرووپێکى دیکە لە گۆڕەپانى فیردەوس لە بەغدا ئەنجام دەدرێت، کە خۆیان وەک رەوتى مەدەنى ناساندووە و درووشمى سەرەکییان ئەنجامدانى گۆڕانکاریى ریشەییە.
لیژنەى “رێکخەرى خۆپێشاندانى پاڵپشتیى یاسا و پاراستنى دامەزراوەکانى دەوڵەت”، کە سەر بە هاوپەیمانیى چوارچێوەى هاوئاهەنگییە، لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرایکرد بڕیاریانداوە خۆپێشاندانەکان فراوان بکەن و جگە لە بەغداى پایتەخت، لە هەردوو پارێزگاى بەسرە و نەینەوا بێت.
بڕیارە کاژێر 5ی ئێوارەی ئەمڕۆ 12ى ئابى 2022 لایەنگرانى ئەو هاوپەیمانێتییە کە زۆرینەى لایەنە شیعەکان لەخۆ دەگرێت، لە بەغدا خۆپێشاندان بکەن، وەک دژە خۆپێشاندانى لایەنگرانى سەدر کە هەر ئەمڕۆ لەسەر داوای موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتەکە بڕیارە لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق لە دژى گەندەڵى بەڕێوەبچێت، هاوکات فۆڕمى تایبەت بە پێشکێشکردنى سکاڵاى یاسایی پڕدەکرێتەوە بۆ هەڵوەشاندنەوەى پەرلەمانى عێراق، کە پێشتر لە 10ى ئاب موقتەدا سەدر، رێبەرى ئەو رەوتە داواى کردبوو.
به‌و هۆیه‌شه‌وه، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، سوپای عێراق و سه‌رجه‌م هێزه ئه‌منییه‌كانی راسپاردوه، به گرتنه‌به‌ری رێ‌و شوێنی پێویست بۆ رێگری له ئه‌گه‌ری رودانی هه‌ر ئاژاوه و روبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌ك له نێوان لایه‌نگران و خۆپێشانده‌رانی ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه ئه‌مڕۆ له یه‌ك كاتدا خۆپێشاندان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.