هەولێر- نۆرس پرێس
فۆتۆشۆپ تایبەتمەندییەکی سەرسوڕهێنەر بەکاردەهێنێت لە رێگەی زیرەکی دەستکردەوە لەپێناو چاکسازی وێنەکانی بەکارهێنەرانیدا، لە رێگەی زیادکردنی Generative expand و Generate.
کۆمپانیای ئەدۆبی ئەمریکی تایبەت بە پڕۆگرامسازی، تایبەتمەندییەکی نوێی خستەڕو لە بەرنامەی فۆتۆشۆپدا، کە رێگە بە بەکارهێنەری بەرنامەکە دەدات چاکسازی لە وێنەکانیدا بکات بە بەکارهێنانی چەند وێنەیەک، کە لە رێگەی زیرەکی دەستکردەوە هاوشێوەی وێنەکەی بەکارهێنەر بەرهەمی دەهێنێت لە رێگەی کلیکردن لە Generative expand.
کۆمپانیاکە ئەوەشی خستەڕوو، ئەو تایبەتمەندییە رێگە بە بەکارهێنەر دەدات کە هەر بەشێکی وێنەکەی ببڕێت و لە بری سێرچ بکات بۆ وێنەی دیکەی هاوشێوە لە بەرنامەکەدا کە لە دەرەوەی چوارچێوە یاخود قەبارەی رەسەنی وێنەکەدا جێگەی دەبێتەوە.
ئاشکراشی دەکەن، خۆ ئەگەر بەکارهێنەر خوازیاری هیچ وێنەیەک نەبوو سێرچی بۆ بکات ئەوا فۆتۆشۆپ لە رێگەی زیرەکی دەستکردەوە گونجاوترین وێنە دیاریدەکات لە ژێر رۆشنایی وێنە رەسەنەکەی بەکارهێنەر،ک لە رێگەی کلیک لەسەر Generate.