هەولێر-نۆرس پرێس
گوته‌بێژی حكومه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێران ئاشکرایکردوە به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله گه‌رمایه‌ی کە رووی له وڵاتەکە كردووه، حكومه‌ت بڕیاریداوه دوو رۆژی داهاتوو بكرێته پشووی فه‌رمی له‌سه‌رتاسه‌ری وڵات‌دا.
عه‌لی به‌هادیری جه‌هرمی، گوته‌بێژی حكومه‌تی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و شه‌پۆله گه‌رما به‌تینه‌ی رووی له ئێران كردووه و بۆ پاراستنی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی هاووڵاتیان، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ئێران ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پێشنیارێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی داوه به راگه‌یاندنی پشووی فه‌رمی له رۆژانی چوارشه‌ممه و پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو له‌سه‌رتاسه‌ری وڵات‌دا.
لەلایەکی دیکەوە، دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ لە زۆربەی شارەکانی عێراق پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە و لە پارێزگاکانی دیوانیە، میسان، زیقار، موسەنا، و بەسرە پلەی گەرما بۆ سەرووی 50 پلە بەرز دەبێتەوە.
لەبارەی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی هەرێمی کوردستان، بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت، پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو