هەولێر – نۆرس پرێس
ئەمرۆ سێشەممە، هێزە عێراقییەکان دەستگیرکردنی شەش ئەندامی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)یان لە رۆژئاوای ئەو وڵاتە راگەیاند.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، مەفرەزەکانی دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆ کە تایبەتمەندە بە رووبەرووبوونەوەی “تیرۆر”، توانیویانە ئەو شەش ئەندامە دەستگیربکەن، لە پارێزگای نەینەوا، تەنیشت سنووری سوریا.
ئەندامانی ئەو گرووپە سەر بە بەناو “فیرقەی ئەلیەمەمە، لیوای ئەلبەرا، پارێزگای فورات، دەسەڵاتی گەشەپێدانی سەربازی و پیشەسازی، کەمپە گشتییەکان و تاراوگەییەکان” بوون، کە هەموویان سەر بە “داعش”ن ”.
بەمەش ژمارەی ئەو داعشانەی لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا لە عێراق دەستگیرکراون، گەیشتە 10 کەس.
دوێنێ دووشەممە، هەواڵگری سەربازی دەستگیرکردنی چوار ئەندامی ئەو رێکخراوەی لە پارێزگاکانی بەغدا و ئەنبار راگەیاند.
وە شانەی میدیای ئاسایش رایگەیاند کە لە کاتی پشکنینی داتاکان، لێکۆڵەران بەڵگەنامەیان دۆزیوەتەوە کە تاوانباریان کردووە بە سەر بە “داعش”، و دانیان بە پەیوەندیی خۆیان ناوە، و رەوانەی دەسەڵاتە دادوەرییە کارامەکان کران.