فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی ئیدانه‌ی كوشتنی هاوڵاتیانی سیڤیل له رۆژئاوای كوردستان ده‌كات
قامشلۆ- نۆرس پرێس
ژه‌نه‌راڵ جۆن برینان، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش رایده‌گه‌یه‌نێت، ئیدانه‌ی كوژرانی سیڤیله‌كان له‌سه‌ر ده‌ستی هه‌ر گروپێكی چه‌كدار ده‌كه‌ن، ئاماژه‌ش ده‌كات به پشتیوانیكردنی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی بۆ به‌دیهێنانی ئاسایش و سه‌قامگیری.
ئه‌مڕۆ ئۆپراسیۆنی “پێداگری پۆڵایین” له په‌ڕه‌ی خۆی له فه‌یسبوك به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكردوه‌ته‌وه، له‌باره‌ی دیداری ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانی نێوده‌ڵه‌تی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی كۆمه‌ڵگه‌ی خۆجێی له حه‌سه‌كه له رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابوردو.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتوه، ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی خۆجێیی مه‌ترسییه‌كانی په‌ره‌سه‌ندنه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مدواییه‌یان له رۆژئاوای كوردستان خستوه‌ته‌ڕو.
رۆژی سێشه‌ممه خۆپیشاندانێكی گه‌وره له به‌رده‌م بنكه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له گه‌ڕه‌كی گوێران له حه‌سه‌كه ئه‌نجامدرا له‌سه‌ر بێده‌نگی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌مه‌ریكا له به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی توركیا كه زیانی مرۆیی له‌ناو هاوڵاتیانی سیڤیلدا لێكهوتهوه.
ژه‌نه‌راڵ برینان داوایكردوه له‌سه‌رجه‌م هاوبه‌شه‌كان پارێزگاری بكه‌ن له چاوخستنه سه‌ر ئۆپراسیۆنه‌كانی دژ به رێكخراوی داعش.
هاوكات ئیدانه‌ی ره‌فتاری ئه‌و لایه‌نه ده‌ره‌كییانه‌ی كردوه كه له هه‌وڵی شكستهێنانن به‌و ئۆپراسیۆنانهو هه‌ڕه‌شه له ئاسایش دانیشتوانی سیڤیل ده‌كات، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ هێرشه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی توركیا.
ئه‌وه‌شی وتوه، “ئیدانه‌ی كوشتنی سیڤیله‌كان ده‌كه‌ین له‌سه‌ر ده‌ستی هه‌ر گروپێكی چه‌كدار بێت.”
فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش جهختیشیكردوهتهوه له پابه‌ندی هاوپه‌یمانی به پێدانی راوێژ و هاوكاری به مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی هاوبه‌شه هه‌رێمییه‌كان بۆ فه‌راهه‌مكردنی تێكشكاندنی هه‌میشه‌یی داعش له ناوچه‌كه‌و ته‌یاركردنیان به سه‌رچاوه‌و هاوكاری بونیادنانی هێزه ئه‌منی پشت به خۆبهستو تا ئاسایش و سه‌قامگیری بۆ كۆمه‌ڵگاكانیان دابین بكه‌ن.
هاوكات باسی له‌وه‌شكردوه، “مه‌ترسی رێكخراوی داعش كه‌میكردوه، به‌ڵام هێشتا هه‌ڕه‌شه‌یه گه‌لی سوریا‌و سه‌رجه‌م ناوچه‌كه.”
برینان ئاماژه‌شی به‌وه‌شداوه، داعش هێشتا كێشه‌یه‌كی جیهانییه‌و هاوپه‌یمانی چاوی له‌سه‌ر ئه‌ركی تێكشانی رێكخراوه‌كه‌یه له‌رێگه‌ی فشارخستنه سه‌ر ئه‌ندامه شپرزهكانی، تا نه‌توانن ریزه‌كانیان رێكبخه‌نه‌وه.
ئه‌وشی خستوه‌ته‌ڕو، “هاوپه‌یمانی و هاوبه‌شه‌كانمان له هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی، هێشتا پێداگرن له‌سه‌ر ئامانجی هاوبه‌ش كه تێكشكاندنی هه‌میشه‌یی داعشه.. ئه‌وه‌ش پشت به هاوبه‌شی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمییه‌كان ده‌به‌ستێت.”
فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی داعش ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، فه‌رمانده‌كانی هێزی ئه‌ركی هاوبه‌شه‌كان- ئۆپراسیۆنی پێداگری پۆڵایین ته‌ئكید له‌وه ده‌كه‌نه‌وه وه‌ڵامدانه‌وه‌ی نێوده‌ڵه‌تی فرهڕو پێویسته بۆ قه‌یرانه هه‌رێمییه‌كان.”