ئەمڕۆ نرخی لیرەی سوری باشتربووە

قامشلۆ- نۆرس پرێس

رۆژی سێشەممەی ڕابردوو، بەهای لیرەی سوری بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی دابەزینی بەخۆیەوە بینی، نرخی یەک دۆلار لە ناوچە جیاجیاکانی سوریادا لە نێوان 11 هەزار و 950 بۆ 12 هەزار و 200 لیرە مامەڵەی پێوە دەکرێت، دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو بەهای یەک دۆلار 13 هەزار لیرەی سوری تێپەڕاند.

بەگوێرەی کاشێرەکان بۆ نۆرس پرێس، نرخی لیرە بەرامبەر بە دۆلار لە بازاڕی قامشلۆدا 12 هەزار و 200 لیرە بۆ فرۆشتن و 12 هەزار لیرەش بۆ کڕین تۆمارکراوە.

بەپێی ماڵپەڕی “لیرەی ئەمڕۆ” لە دیمەشق و حەلەب نرخی دۆلار گەیشتووەتە 11 هەزار و 950 لیرە بۆ فرۆشتن، و 11 هەزار و 800 لیرە بۆ کڕین، هەروەها نرخی ئاڵوگۆڕی دراو لە ئیدلیب 12 هەزار و 150 لیرە بۆ فرۆشتن و 12 هەزار و 100 لیرەی بۆ کڕین تۆمارکراوە.

ئەمڕۆ بانکی ناوەندی لە دیمەشق نرخی دۆلاری ئەمەریکی بەرامبەر بە لیرەی سوری بە 9 هەزار و 900 لیرە پاراستووە.

ئامادەکردن و داڕشتنەوە: ڕۆبن عومەر