ئەمریکا سزا بەسەر چەند کەس و لایەنێکی وابەستە بە “داعش”  و “ئەلقاعیدە”ەوە دەسەپێنێت

دیمەشق – نۆرس پرێس

ئەمریکا سزای بەسەر چەند کەس و لایەنێکدا لە ماڵدیڤ سەپاند، کە وابەستەن بەپشتیوانی “داعش” و “ئەلقاعیدە”ەوە، لەنێویاندا 18 کەس هەیە کە ئاسانکارییان بۆ لقی “داعش” لە خوراسان کردووە و دوو ئەندامی “ئەلقاعیدە”ش هەن، هەروەها 29 لایەنی وابەستە بەو رێکخراوە توندڕەوانەشەوە هەیە.

ئەو کەسانەی دەستنیشانکراون بریتین لە سەرکردە و ئەندامانی شانە “تیرۆریستییەکان” کە بنکەکەی لە سەر بە تۆڕەکانی دیکەن لەو وڵاتە، هەروەها کەسانێک و کۆمپانیایەکی پەیوەندیدار بە بانگەشە و ناونووسکردن بۆ بەشی خوراسانی “داعش” بە ناوی “محەمەد ئەمین” کە لە ساڵی 2019ەوە لەلایەن ئەمریکاوە دەستنیشانکراوە، بەپێی راگەێنراوێکی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا.

هەندێک لەوانەی کە ئەمریکا دەستنیشانیانی کردوون، پلانیان داناوە یان هێرشی وایان ئەنجامداوە، کە رۆژنامەنووسان و دەسەڵاتە ناوخۆییەکانیان کردووەتە ئامانج.

بریان ئی، یاریدەدەری وەزیری گەنجینەی ئەمریکا بۆ تیرۆر و هەواڵگری دارایی رایگەیاند، ئەمریکا “پابەندە بە رەتکردنەوەی بودجە و سەرچاوە بۆ ئەو تۆڕانەی، پشتیوانی تیرۆریستان دەکەن و چارەسەرکردنی ئەو مەترسیانەی کە لە ناوخۆ و نێودەوڵەتیدا دروستی دەکەن”.

ئەو چالاکییەی کە ئاسانکارە سەرەکییەکانی داعش و کۆکەرەوەی پارە دەکاتە ئامانج، دوای دەستنیشانکردنی ئەم دواییەی وەزارەتی گەنجینە، بە نەوەی نوێی تۆڕی جیهانی داعش دادەنرێن.

لە 27ی تەمموزدا، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سەرکردەیەکی دارایی بۆ “داعش” لە سۆماڵ لە لیستی سزاکانیدا دەستنیشانکرد، بەهۆی تێکدانی توانای ئەو رێکخراوەوە بۆ دروستکردن و هەڵگرتن و گواستنەوەی پارە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەێنراوێکی پەیوەندیداردا گاتی، ئەوان بەردەوام دەبن له رێگریکردن و پەکخستنی پاڵپشتی دارایی و شێوازەکانی دیکەی پشتیوانیی بۆ هێرشه تیرۆریستییەکان لە ماڵدیڤ. جەختیانکردنەوە لەسەر پابەندبوونیان بە رەتکردنەوەی بودجە و سەرچاوە بۆ ئەم تۆڕانە و رووبەڕووبوونەوەی ئەو هەڕەشە ناوخۆیی و نێودەوڵەتیانەی کە دروستی دەکەن.

ئەم کەس و لایەنانە بەپێی فەرمانی جێبەجێکاری “EO13224” دەستنیشانکراون، لە دەقی هەموارکراودا، کە “گرووپە تیرۆریستییەکان و لایەنگرانیان” دەکاتە ئامانج.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: هۆزان زوبەیر