هەولێر – نۆرس پرێس
رۆژی دووشەممەی 31\7\2023، هێزە عێراقییەکان رایانگەیاند، چوار ئەندامی داعشیان لە پارێزگاکانی بەغدا و ئەنبار دەستگیرکردووە.
بەرێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردوە، “بەپێی زانیاریی هەواڵگریی ورد، بۆسەی توند لە ناحیەی عبایجی، ناوچەی مەزرەعا، و بازگەی تەحەدی لە پارێزگاکانی بەغدا و ئەنبار دانران”
بەرێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی ئەوەشی خستەروو، لەئەنجامدا 4 ئەندامی داعش کە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە داواکراون بەپێی برگەکانی ماددەی 4ی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە قەزاکانی فەلوجە و تارمیە و مەحمودییە، دەستگیرکران.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دەستگیرکراوەکان رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون بۆ ئەوەی دادگاییبکرێن.