لە چوارچێوه‌ی “به‌رگری ره‌وا”.. هه‌سه‌ده ژماره‌یه‌ك چالاكی له‌سه‌ر سنور ئاشكراكرد
قامشلۆ- نۆرس پرێس
ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه ناوه‌ندی میدیایی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی هه‌سه‌ده رایگه‌یاند، له چوارچێوه‌ی “به‌رگری ره‌وا” هێزه‌كانیان سێ چالاكی جۆری له ماوه‌ی ئه‌م مانگه دژ به هێزه‌كانی توركیا له‌سه‌ر سنوری هاوته‌ریبی شاری ماردین ئه‌نجامداوه.
له به‌یاننامه‌یه‌كی نوسراودا كه له په‌یجی فه‌رمی خۆی بڵاویكردوه‌ته‌وه، هه‌سه‌ده ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، هێرشه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كه، “بوه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی 7 سیڤیل گیان له ده‌ستبده‌ن كه دوانیان منداڵن و 17ی تریش برینداربون، له‌ناو ئه‌وانیشدا 10 منداڵ و 3 ژن هه‌یه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا باس له چالاكی یه‌كه‌م كراوه كه تێیدا 7 سه‌ربازی توركیا گیانیان له ده‌ستداوه‌و دژه تانكێك به ئامانج گیراوه، له چالاكی دوه‌میشدا به هه‌مان شێوه گوێزهرهوهكی سه‌رباز به ئامانج گیراوه‌و 10 سه‌رباز كوژراون، له چالاكی سێیه‌میشدا 6 سه‌رباز گیانیان له ده‌ستداوه.
به‌وپێیه وه‌ك ئه‌وه‌ی له به‌یاننامه‌كه‌ی هه‌سه‌ده‌دا هاتوه، 23 سه‌ربازی توركیا ته‌نها له‌م مانگه‌دا كوژراون و به‌لای كه‌میشه‌وه دو سه‌ربازییان برینداربون.
له مانگی ئایاره‌وه توركیا نیازی خۆی بۆ هێرشكردنه سه‌ر ناوچه‌كانی رۆژئاوای كوردستان ئاشكراكردوهو له سێ رۆژی رابوردوشدا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان به درێژایی سنور تۆبپارانی ناوچه نزیكه‌كانی هێڵه‌كانی به یه‌كگه‌یشتن ده‌كات و له رێی درۆنیشه‌وه ئۆتۆمۆبێل به ئامانج ده‌گرێت.