دیمەشق – نۆرس پرێس
بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی ئەمرۆ یەکشەممە رایگەیاند، پلەکانی گەرما بەردەوامن لە دابەزین بۆ دەوروبەری مامناوەندی خۆیان یان کەمێک زیاتر لە ناوچەکانی رۆژئاوای وڵات.
کەش و هەوا تارادەیەک گەرم دەبێت، لەنێوان روون و نیمچە هەوردا دەبێت، لەگەڵ شێداری بەرز لە ناوچە کەناراوییەکان، هاوکات پلەکانی گەرما بەرزتر دەمێننەوە لە رێژەکانیان بە نزیکەی 3 بۆ 6 پلەی سەدی لە ناوچەکانی کەنار دەریا و رۆژئاوا و بەشەکانی رۆژئاوای ناوچەی ناوەڕاست وڵاتەکە، لەگەڵ تەمێکی تۆزاوی لە ناوچەکانی رۆژهەڵات و بیابانەی ناوەراستی سوریا.
ئاراستەی با لە رۆژئاوا بۆ باکووری رۆژئاوا دەبێت، لە نێوان خێرایی کەم بۆ مامناوەنددا دەبێت، هەندێکجار بارانێکی چالاک لە 55 کم تێدەپەرێنێت.
کەشناسی سوریا، هۆشداریدا لە کەشێکی تەماوی و تۆزاوی کە کاریگەری لەسەر ڕادەی بینینی لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵات و بیابانەی بەدیار دەبێت، هەروەها ئاستی بەرزی شێی بەتایبەتی لە ناوچەکانی کەنار دەریا و ڕۆژئاوا ئەو وڵاتە.