فرۆکەیەکی هاوپەیمانان لە ئاسمانی سووریا لە فرۆکە جەنگییەکانی رووسیا نزیکبووەتەوە

قامیشلۆ-نۆرس پرێس

وەزارەتی بەرگری رووسیا رایگەیاند، فرۆکەیەکی بێفرۆکەوانی ئەمریکی بەشێوەیەکی “مەترسیدار” لە نزیک یەکێک لە فرۆکە جەنگییەکانی فریوە، هاوکات رایگەیاندووە، فرۆکەیەکی بێفرۆکەوانی رووسی لە ئاسمانی سوریا هاککراوە.

لە بەیاننامەیەکی ئۆلێگ گۆرینۆڤ، جێگری سەرۆکی ناوەندی ئاشتەوایی رووسیا لە سوریا، ئاماژەی بەوەکردووە، فرۆکەیەکی بێفرۆکەوانی MQ-9 سەر بە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە “داعش” بە شێوەیەکی مەترسیدار لە نزیک فرۆکەیەکی جەنگی جۆری سو-34ی رووسی نزیک بووەتەوە، و رێگری لە پێکدادان کراوە .

راگەیاندنی ئەم رووداوە لەلایەن رووسیایەوە دوای چەند رۆژێک دێت لە “فرینی مەترسیدار”ی فرۆکە بێفرۆکەوانەکانی ئەمریکا لە یەکشەممەی رابردوودا، بەپێی هەواڵی هێزی ئاسمانی ئەمریکا.

لەلایەکی دیکەوە، ناوەندی رووسیا، رۆژی هەینی رایگەیاند، کە فرۆکەیەکی بێفرۆکەوانی رووسی “ئۆرلان 10” لە 27ی تەمموزدا لە ئاسمانی سوریادا هێرشی ئەلیکترۆنی کراوە.

ئەمریکا و رووسیا یەکتر تۆمەتبار دەکەن بەوەی رووبەرووبوونەوەیەکی مەترسیدار لەسەر سوریا دروستکردووە، کە لەماوەی مانگی تەمموزدا بەشێوەیەکی بەرچاو پەرەی سەندووە.

لێکدانەوەیەکی زۆر هەبوو سەبارەت بەوەی کە رەنگە چی ببێتە هۆی زیادبوونی ئەگەری پێکدادانی سەربازی لە نێوان واشنتۆن و مۆسکۆ کە “هەماهەنگی” لەگەڵ تاران دەکات، سەرەرای هۆشدارییەکانی ئەمریکا کە ئەمە دەبێتە هۆی تێکدانی هەوڵەکانی جەنگ دژی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش).

ناوەندی ئاشتەوایی سەر بە وەزارەتی بەرگری رووسیا رایگەیاند، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی “داعش” لە ماوەی رۆژی رابردوودا هەشت جار ئاسمانی سوریایان لە ناوچەی ئەلتەنف پێشێلکردووە، لەلایەن دوو فرۆکەی جەنگی ئێف 16 و دوو تایفون و جووتێک کەشتیی ئێم سی -فرۆکەی سیخوری 12W.بۆ هاوپەیمانی.