هێلیکۆپتەرێکی سەربازی ئوسترالیا کەوتە خوارەوە… 4 کەس بێسەروشوێنن
هەولێر-نۆرس پرێس
بەهۆى کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرێکى هێزەکانى ئوسترالیا، بەشێوەیەکى کاتى مانۆرە سەربازییە هاوبەشەکەیان لەگەڵ ئەمریکا وەستاوە.
ریچارلد مایلز، وەزیرى بەرگرى ئوسترالیا، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، چوارسەرباز لە هێلیکۆپتەرەکەدا بێسەرووشوێنن، تیمەکان دەستیانکردووە بە گەڕان بەدواییاندا، تاوەکو ئێستا چارەنووسیان دیارنییە.
لە بەیاننامەکەى وەزیرى بەرگریدا هاتووە، کەسوکارى سەرنشینانى هێلیکۆپتەرەکە ئاگادارکراونەتەوە.
مانۆڕە سەربازییەکە، لە نێوان ئوستورالیا و ئەمریکادایە و بە بەشداری 13 وڵاتی دیکە لەوانە، یابان، ئەڵمانیا و فەڕەنسا و زیاتر لە 30 هەزار کەس تێیدا بەشدارن.
بەهۆی ئەم رووداوەوە، ئوستورالیا مانۆڕە سەربازییەکەی وەستاندووە، تاوەکو ئێستا هۆکاری کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپەرەکە دیارینەکراوە.