هەسەدە لەدەستدانی چوار شەڕڤانی خۆی لە بەئامانجگرتنی تورکیا لە عامودا ڕادەگەیەنێت

قامشلۆ – نۆرس پرێس

رۆژی هەینی هێزەکانی هەسەدە ڕایگەیاند، لەکاتی بۆردومانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەی تورکیا بۆسەر گوندێکی قەزای عامودە لە گوندەوارەکانی ڕۆژئاوای قامشلۆ لە ڕۆژئاوای کوردستان، چوار شەڕڤان گیانیان لەدەستداوە.

دوێنێ پێنجشەممە، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ڕایگەیاند، بەهۆی بە ئامانجگرتنی دوو ئۆتۆمبێل لە گوندەوارەکانی باشووری رۆژهەڵاتی قامشلۆ، 3 کەس گیانیان لەدەستداوە و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.

هەسەدە لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆی  ڕایگەیاند،  کاتژمێر حەوتی ئێوارە، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا گوندی “خربەت خۆی” لە ناوچەی عامودە لە گوندەوارەکانی ڕۆژئاوای قامشلۆی کردە ئامانج.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بوردومانەکە بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی چوار شەڕڤانی هەسەدە.

ئامادەکردن و داڕشتنەوە: سەعەد یازچی