لە ماوەی 24 کاتژمێردا دوو منداڵ لە دێرەزوور خنکان

دێرەزوور – نۆرس پرێس

لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا دوو منداڵ بەهۆی خنکانەوە لە دوو ڕووداوی جیاوازدا لە ڕووباری فوراتی ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور لە ڕۆژهەڵاتی سوریا گیانیان لەدەستدا.

ئەیسەر ئەلموختار، دانیشتووی شارۆچکەی ئەبو حەردوب، کە 75 کیلۆمەتر لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزوورەوە دوورە، بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، محەمەد ئەلخەیری تەمەن 10 ساڵان، سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی لەکاتی مەلەکردن لەگەل براکانی لە ڕووباری فورات لەشارۆچکەی ئەبو حەردوب خنکاوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە بەیانییەوە دانیشتووانی ناوچەکە بەدوای تەرمی منداڵەکەدا دەگەڕێن لەناو ڕووبارەکەدا، هەروەها بانگەوازیان بۆ خاوەن بەلەمەکان کردووە کەمهاوکاریان بن بۆ گەڕان بەدوای تەرمەکەدا.

دوێنێ پێنجشەممە، عومەر ئەلبرق تەمەن 11 ساڵان، لەکاتی مەلەکردن لە ڕووبارەکەدا لە  شارۆچکەی ئەلقوریا کە 55 کیلۆمەتر لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزوورەوە دوورە، لە ڕووباری فوراتدا گیانی لەدەستدا.

ئامادەکردنی: ماهر مستەفا – داڕشتنەوە: سەعەد یازچی