تورکیا بەردەوامە لە دیپۆرتکردنەوەی سورییەکان و 150 کەس تریش دیپۆرتکرانەوە بۆ ئیدلب
ئیدلب – نۆرس پرێس
رۆژی هەینی، دەسەڵاتدارانی تورکیا 150 پەنابەری نوێی سوورییان دیپۆتکرد لە نێویاندا ژن و منداڵ هەیە، لە ڕێگەی دەروازەی باب ئەلهاوە بۆ ئیدلب لە باکووری ڕۆژئاوای سوریا، بە کۆی گشتی لەم هەفتەیەدا نزیکەی 950 کەس بوون.
سەرچاوەیەکی ئیداری لە دەروازەی باب ئەلهەوا بە نۆرس پرێسی راگەیاند، جەندرمەی تورکیا ئەمڕۆ لە ڕێگەی دەروازەی باب ئەلهەوا 150 پەنابەری سوریای دیپۆرتکردەوە، کە 51 ژنیان لەگەڵ منداڵەکانیان هەبوو، بەبێ ئەوەی خێزانەکانیان کە نیشتەجێی تورکیان لە دەستگیرکردن و دیپۆرتکردنەوەیان ئاگاداربکاتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، دەسەڵاتدارانی تورکیا چاپی چاو و دەست و سەرجەم کاغەزی ناسنامەیان وەرگرتوە، بۆ ئەوەی دووبارە نەتوانن بگەرێنەوە تورکیا، سەرەڕای کارکردن و نیشتەجێبوونیان بۆ ماوەی ساڵانێک لەوێ.
لەم مانگەدا دەسەڵاتدارانی تورکیا لە ڕێگەی دەروازەکانی باب هەوا، تل ئەبیاد و باب ئەلسەلامە لە باکووری ڕۆژئاوای سوریا زیاتر لە دوو هەزار و 500 سورییان دیپۆرتکردەوە کە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون.