دۆزینەوەی تەرمی ئەندامێکی “دیفاع وەتەنی” لە رۆژئاوای دێرەزوور

دێرەزوور – نۆرس پرێس

دوێنێ چوارشەممە، دانیشتوانی شارۆچکەیەکی رۆژئاوای دێرەزوور لە رۆژهەڵاتی سووریا، تەرمی ئەندامێکی هێزەکانی “دیفاع وەتەنی” سەر بە حکوومەتیان دۆزیەوە، کە لە شارۆچکەی ئەلمەسرب بە گولە کوژرابوو.

سه رچاوه یه كی سه ربازی له “دیفاع وەتەنی” رایگه یاند، دانیشتوانی شارۆچكه ی ئه لمه سرب له ناوچەیەکی نزیک بە ڕووباری فورات، له گوندەواری رۆژئاوای دێره زوور، ته رمی ئه و گه نجه یان دۆزیوه ته وه كه ناوی یامان ئیدریس (38 ساڵ) بوو.

 ئاماژەیان بەوەشکردووە، “ئیدریس” خەڵکی شارۆچکەی ئەلمەریعەیە لە گوندەواری ڕۆژهەڵاتی دێرەزوورە و دوو ڕۆژ لەمەوبەر لەکاتی تەواوکردنی کارەکەیدا بەرەو بازاڕ دەچێت و ون دەبێت.

گروپە سەربازییەکانی لایەنگری ئێران و هێزەکانی حکوومەت کۆنترۆڵی ناوچەیەکی بەرفراوانی بادیەی سوریا و گوندەواری رۆژهەڵاتی دێرەزوور دەکەن، کە لەم دواییانەدا چەندین شەڕی لەگەڵ رێکخراوی “داعش” بەخۆیەوە بینی.

رۆژی 6ی ئاب، لە هێرشێكی داعشدا بۆ سەر خاڵێكی سەربازیان لە شارۆچكەی ئەلعەشارە لە گوندەواری رۆژهەڵاتی دێرەزوور، ئەندامێكی هێزەكانی حكومەت كوژرا و شەشی دیكەش بریندار بوون.