لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە پلەکانی گەرما لە سوریا و رۆژئاڤا دادەبەزن
دیمەشق – نۆرس پرێس
بەگوێرەی بڵاوکراوەی کەش و هەوای ئەمڕۆ هەینی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی سوریا، پلەکانی گەرما ، لە شەممە و یەکشەممەی داهاتووەوە دەست بە دابەزین دەکەن، بەڵام ئەمڕۆ زۆر گەرم دەبێت.
ئەمڕۆ پلەکانی گەرما 4 – 7 پلەی سەدی بەرزتردەبێت لە تێکڕاکەی، کەشوهەوا بە گشتی هاوینە و گەرم و ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بوونی شێیەکی بەرز لە ناوچە کەناراوییەکان و بەشەکانی رۆژئاوای ناوچەی ناوەڕاست، هەروەها بوونی بای تۆزاوی زۆر گەرم لە ناوچەکانی رۆژهەڵات و جەزیرە و بادییە.
سەبارەت بە سبەینێ، شەممە، پلەکانی گەرما کەمێک دابەزین بەخۆوە دەبینن، لەکاتێکدا 3-6 پلەی سەدی لە سەرووی ئاستی مامناوەندەوە دەمێننەوە.
دووسبەی یەکشەممە پلەکانی گەرما 2 – 5 لە رێژەکەیان کەمتر دەبنەوە.
ئاراستەی با بەرەو رۆژئاوا و باشووری رۆژئاوا دەبێت، لەنێوان سووک و مامناوەنددا، دواتر دەگۆڕێت بۆ باکووری رۆژئاوا تا رۆژئاوا و مامناوەند دەبێت، لە ناوچەکانی دیکەش زریانێکی چالاک هەڵدەکات و لە ناوچەکانی باشووری رۆژهەڵات و رۆژهەڵات و بیابانەکانیش، تۆز و خۆڵ بەرز دەبێتەوە، هەروەها شەپۆلی دەریا سووک بۆ مامناوەند دەبێت.
دەزگای کەشناسی هۆشدارییدا لە ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکان و ناوچە جەنگەڵییەکان و زەوییە کشتوکاڵییەکان، هەروەها لە بوونی شێیەکی بەرز، بەتایبەت لە ناوچە کەناراوییەکان و لە بەشی رۆژئاوا.