ئاسایشی رۆژئاڤا: بەهۆی بەئامانجگرتنێکی تورکیاوە سێ کەس گیانیانلەدەستدا و دووانی دیکەش برینداربوون
قامشلۆ – نۆرس پرێس
دوێنێ پێنجشەممە، هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوای کوردستان رایانگەیاند، لە ئەنجامی بە ئامانجگرتنی دوو ئۆتۆمبێل لە گوندەواری باشووری رۆژهەڵاتی قامشلۆ، سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و دووی دیکەش برینداربوون.
لە کاتێکی پێشتری دوێنێشدا، درۆنێکی تورکیا دوو ئۆتۆمبێلی لە نێوان گوندەکانی (تل مەعروف و خەزنە) لە گوندەواری باشووری قامشلۆ کردە ئامانج، دەنگۆی کەوتنەوەی قوربانی و بریندار هەبوو.
لە راگەێنراوێکدا کە ئێوارەی دوێنێ لە پێگەی فەرمی خۆی بڵاویکردۆتەوە، ئاسایشی رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند، “ئەمڕۆ پێنجشەممە 27ی تەمموز، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا دوو ئۆتۆمبێلیان لەسەر رێگای پێکەوەبەستنی گوندی خەزنە و شارۆچکەی تل مەعروف، کردەئامانج”
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، بەئامانجکردنەکە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی سێ کەس و برینداربوونی دووی دیکە، ئاماژەیان بەوەشکرد کە لە کاتێکی دواتردا سەرجەم زانیارییەکان ئاشکرا دەکرێن.