وابڕیارە سبەی چوارچێوەی هەماهەنگی خۆپییشاندان بکات
هەولێر – نۆرس پرێس
دوێنێ، چوارشەممە، چوارچێوەی هاوئاهەنگی لە تۆڕەکانی سۆشیاڵ‌میدیا و شوێنی دیکەشەوە داوای لە لایەنگرانی کرد رۆژی هەینی خۆپێشاندان بکەن. لە راگەیێندراوێکدا بە ناوی لیژنەی رێکخستنی پشتیوانیکردنی لە شەرعیەت و پارێزگاریکردنی دامەزراوەکانی دەوڵەت، هاتووە: “لە باوەڕبوونمانەوە بە پێویستی وەستان لەگەڵ هەنگاوە یاسایی و دەستوورییەکانی بەرگریکردن لە دامەزراوە یاسایی و دادوەرییەکانی دەوڵەت و لە پێناو خێراکردنی پێکهێنانی حکومەتی خزمەتگوزاریی نیشتمانی دەسەڵات تەواو کار بۆ رووبەڕووبونەوەی قەیران و رکابەرایەتییەکان بکات، بەتایبەت قەیرانەکانی کارەبا و ئاو و زەحمەتیی بژێوی کە باری هاووڵاتییانی گرانکردووە.. داوا لە هەموو رۆڵەکانی گەلی عێراق دەکەین بەشداری لە خۆپێشاندانەکانی ‘گەل دەوڵەت دەپارێزێت’ بکەن کە لە لای شووراکانی ناوچەی سەوز دەبێت.”
لە لایەکی تریشەوە لایەنگرانی سەدر بە نیازی ئەنجامدانی نوێژی هەینین، دوێنێ بەردەوام لێدوانی دژ بە یەک هەبوو، موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، له تویتێكدا داوایكرد ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له هه‌فته‌ی داهاتودا هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌و داواشیكردوه سه‌رۆك كۆمار، واده‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی به‌مه‌رج دیاری بكات.
سه‌در له تویته‌كه‌یدا وتبووی، “روی ده‌مم ده‌كه‌مه دادوه‌ری عێراقی كه هێشتا ئومێدێكی خێرمان پێی ماوه سه‌رباری ئه‌وه‌ی روبه‌ڕوی فشاری سیاسی و ئه‌منی و دزه‌كردن لێره‌و له‌وێ ده‌بێته‌وه، پێویسته له‌ماوه‌یه‌كدا كه نه‌گاته كۆتایی هه‌فته‌ی داهاتو، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه به‌هۆی سه‌رپێچییه ده‌ستورییه‌كان.”
ئەمەش دەرخەری ئەوەیە کە تا ئێستا هیچ ئاسۆیەک نییە بۆ سازان و تادێت دۆخی عێراق و ململانێ سیاسیەکان ئاڵۆزتر دەبن.
لە راگەیێندراوەکەی چوارچێوەی هەماهەنگیدا جەخت هاتووە : “لە رێگەگرتن لە دووبارەبوونەوەی هەر زێدەڕۆییەک بۆ سەر شێوە شارستانییەتەکەی هەموو خۆپێشاندانەکانمان و پابەندبوونی ئاستبەرز بە رێنماییەکانی لیژنەی رێکخەر کە لە پێشەوەیاندا هاوئاهەنگی تەواو دێت لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی راسپێردراو بە پاراستنی خۆپێشاندانەکان.”
هەرچەندە لە راگەیێندراوەکەدا کاتی خۆپێشاندانەکە دیاری نەکراوە، بەڵام لە یەکێک لە گرووپەکانی تەلەگرامی نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا هاتووە: “چوارچێوەی هاوئاهەنگی جەماوەر و لایەنگرانی بۆ هەفتەی دووەم کۆدەکاتەوە بۆ خۆپێشاندانێکی گەورە لە کاژێر 5ی رۆژی هەینی لە هەمان شوێنی پێشوو لەنێوان گۆڕەپانی عەبدولعەزیز حەکیم و پردی هەڵواسراو لە جادرییە.”