واشنتۆن داوای “دەستبەجێ ئازادکردنی” سەرۆکی نەیجیریا دەکات

هەولێر – نۆرس پرێس

ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داوایکرد “بەپەلە سەرۆککۆماری نەیجریا ئازاد بکرێت”، لە کاتێکدا سوپای ئەو وڵاتە سەرۆکایەتی  نەیجیری گەمارۆ دا و بانگەشەی ئەوەیان دەکرد دەستیان بەسەر دەسەڵاتدا گرتووە.

بلینکن لەمیانەی سەردانەی بۆ نیوزلەندا دەکات، گوتی: “سەرلەبەیانی ئەمرۆ لەگەڵ محەممەد بازوم، سەرۆککۆماری نەیجریا قسەم کرد و بە روونی پێم راگەیاند کە ئەمریکا بە توندی پشتگیری لێدەکات وەک سەرۆکی هەڵبژێردراوی دیموکراسی نەیجیر”، بلینکن کە سەردانی نیوزلەندا دەکات و داوای “دەستبەجێ ئازادکردنی” دەکات.

بلینکن رایگەیاندبوو کە بەردەوامی ئەو هاوکاریانەی کە وڵاتەکەی پێشکەشی نەیجیر دەکات، پەیوەستە بە “پاراستنی دیموکراسی” لەو وڵاتە ئەفریقییە.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا جەختی کردەوە: ئەمەریکا لەگەڵ گەلی نەیجیر، وەستاوە بۆ ئیدانەکردنی ئەم هەوڵە بۆ دەستبەسەرداگرتنی دەسەڵات بە زۆر و رووخاندنی سیستەمی دەستووری.

هەروەها یەکێتی ئەفریقا هەوڵی کودەتای لە نەیجیریا ئیدانە کرد و داوای لە بەرپرسانی ئەو وڵاتە کرد کە دەستبەجێ ئەم کارە قبوڵنەکراوە رابگرن. لە کاتێکدا کۆمەڵگەی ئابووری دەوڵەتانی رۆژئاوای ئەفریقا داوای ئازادکردنی دەستبەجێی محەمەد بازوم سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەفریقای کرد.