کەشناسی سوریا: پلەکانی گەرما 7 پلە زیاتر لە رێژەی ساڵانەی خۆی دەبێت

دیمەشق – نۆرس پرێس

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی سوریا بڵاویکردەوە، پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە، نزیکەی سێ بۆ حەوت پلەی سیلیزی لە سەرووی ڕێژەی ساڵانەیانەوە دەبێت.

کەش و هەوا بە گشتی زۆر گەرم و ساماڵ دەبێت، لەگەڵ شێداری زۆر لە ناوچەکانی کەنار دەریا و ڕۆژئاوا و بەشەکانی ڕۆژئاوای ناوچەی ناوەڕاست وڵاتەکە، لەگەڵ تەمێکی تۆزاوی لە ناوچەکانی رۆژهەڵات و بیابانەی ناوەراستی سوریا.

ئاراستەی با لە رۆژئاوا بۆ باکووری رۆژئاوا دەبێت، لە نێوان خێرایی کەم بۆ مامناوەنددا دەبێت.

کەشناسی سوریا، هۆشداریدا لە کەشێکی تەماوی و تۆزاوی کە کاریگەری لەسەر ڕادەی بینینی لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵات و بیابانەی بەدیار دەبێت، هەروەها ئاستی بەرزی شێی بەتایبەتی لە ناوچەکانی کەنار دەریا و ڕۆژئاوا ئەو وڵاتە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی سوریا هۆشداریشیداوە لە بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی تیشکی خۆر لە کاتژمێرەکانی ناوەراستی ڕۆه بەتایبەتی بەساڵاچووان و منداڵان.