هەولێر – نۆرس پرێس
چین گانگ، وەزیری دەرەوەی چین، لە پۆستەکەی دوورخرایەوە و لەجێی ئەو، ڤانگ یی، بەڕێوەبەری کۆمسیۆنی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی کۆمونیستیی چین، دەستبەکار بوو.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی “شینخوا”ی چینی، لە چوارەمین دانیشتنی کۆمیتەی هەمیشەیی کۆنگرەی نیشتمانی گەلدا، وەزیری دەرەوە و بەڕێوەبەری بانکی ناوەندیی چین، گۆڕدراون.
بڕیاری دامەزراندنی ئەو دوو کەسەش لە لایەن سەرۆکی چین، شی جینپینگەوە واژوو کراوە.
جێی وەبیرهێنانەوەیە وەزیری پێشووی دەرەوەی چین لە دوای ئەو کۆنگرە رۆژنامەوانییەی دوای کۆبوونەوەی بەرپرسانی سریلانکا، رووسیا و ڤێتنام لە 25ی حوزەیراندا لە پەکین سازکرا، لەبەرچاو دیارنەما و ئەمەش مشتومڕێکی زۆری دروستکرد.