هەولێر – نۆرس پرێس
حاكمی ویلایه‌تی فلۆریدا كه به‌ربژێره بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممە تووشی ڕووداوێكی هاتوچۆ بوو، به‌ڵام ته‌ندروستی باش و سه‌لامه‌ته.
گوته‌بێژی حاكمی ویلایه‌تی فلۆریدا ڕایگه‌یاند، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممە رۆن دیسانتیس حاكمی ویلایه‌تی فلۆریدا و به‌ربژێری هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له كاتی چوونی بۆ ویلایه‌تی تێنیسی، تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بووه.
ڕاشیگه‌یاند، دیسانتیس و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی تیمه‌كه‌ی سه‌لامه‌تن و له ڕووداوه‌كه ئازاریان پێ نه‌گه‌یشتووه.
دیسانتیس ته‌مه‌نی 44 ساڵه، مانگی ئایاری ڕابردوو به فه‌رمی به‌ربژێربوونی خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له لیستی پارتی كۆماری‌دا ڕاگه‌یاند.
ئه‌م به‌ربژێره گه‌نجه پێیوایه باشترین جێگره‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكادا بۆ ئه‌وه‌ی دووباره پارتی كۆماری بگه‌ڕێنێته‌وه نێو كۆشكی سپی.