پاریس سانجێرمان بڕیاریدا ئۆفەرێکی فەرمی بۆ تۆتنهام بنێرێت

هەولێر- نۆرس پرێس

بەپێی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان، یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی ئۆڤەرێک پێشکێشی یانەی تۆتنهام کردووە بۆ گواستنەوەی هاری کەینی هێرشبەری هەمان یانە.

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ئاشکرایانکردووە، یانەی پاریس سانجێرمان دەیەوێت هاری کەینی هێرشبەری ئینگلیزی لە یانەی تۆتنهامەوە بگوازێتەوە.

وە بەگوێرەی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ، هاری کەین ئامانجی سەرەکی یانەی پاریس سان جێرمانە لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەدا، ئەمەش وەك جێگرەوەیەك بۆ ڕۆیشتنی کیلیان مباپێ.

بۆ ئەوەی یانە فەرەنسییەکە ڕو لە کەین بکات کە ڕەتیکردەوە گرێبەستەکەی لەگەڵ تۆتنهام نوێ بکاتەوە و دەیەوێت بە ئەزمونێکی نوێدا تێپەڕێت بۆ ئەوەی نازناوەکان بەدەستبهێنێت پێش ئەوەی واز لە یاریکردنی تۆپی پێ بهێنێت.

پاریس سانجێرمان بڕیاریدا ئۆفەرێکی فەرمی بۆ تۆتنهام بنێرێت کە ڕەنگە بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ زیاتر بێت.