حەسەکە – نۆرس پرێس
نرخی قاڵبێک سەهۆڵ لە حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان بەرزبووەتەوە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە بەردەوامی بڕینی ئاوی شارەکە و بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی و داڕمانی لیرەی سوریا بەرامبەر بە دراوە بیانییەکانیش قەیرانێکی دیکەن لەناوچەکەدا.
خاوەن کارگەکانی سەهۆڵ پشت بە تانکی ئاو دەبەستن، کە نرخەکانیان لە 85 هەزار لیرەی سورییەوە بۆ 150 هەزار لیرەی سوری بەرزبووەتەوە و توانای 40 بەرمیلیان هەیە.
هەیم فاتیمی، خاوەنی کارگەیەکی سەهۆڵە لە شاری حەسەکە، ئەمرۆ سێشەممە رایگەیاند، بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی و کڕینی ئاو لە تانکەرەکان و لەدەستدانی بەهای لیرەی سوری و بەم شێوەیەش زیادبوونی کرێی کرێکارانی ئەو کارگەیە، وای لێکردوون نرخی قاڵبی سەهۆڵەکان لە 6 هەزار بۆ 8 هەزار لیرە بەرزبکەنەوە.
لە 16ی تەمموزدا، نرخی سووتەمەنی لە ناوچەکانی بەرێوبەرایەتی خۆسەر بەرزبووەوە و بەشێکیشیان زیاتر لە سەد لەسەد بەرزبوونەوە، ئەمەش لەکاتێکدا پێشبینیدەکرێت نرخی خزمەتگوزارییە وابەستە بە سووتەمەنیەکانی وەک گواستنەوە، کارەبا، مۆلیدە و فڕن بەرزببێتەوە.
فاتمی گوتی: “پێش گرانبوونی نرخی سووتەمەنی لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا، پێشتر بە نرخی 425 لیرەی سووری سووتەمەنیمان دەستدەکەوت، هەروەها بە 450 لیرە دەگەیەنرایە کارگەکە، بەڵام ئێستا نرخەکەی 525 لیرە و بە 600 لیرە دەگاتە دەستمان، هەروەها تانکییەکی ئاو بە توانای 40 بەرمیل، پێشتر بە نرخی 85 هەزار بەرمیل دەستمان دەکەوت نزیکەی مانگێک لەمەوبەر نرخی لیرە بووە، بەڵام ئێستا نرخەکەی 150 هەزار لیرەی سورییە”.
هۆکاری بەرزکردنەوەی نرخی قاڵبی سەهۆڵ، جیاوازەکانی بۆ بەرزبوونەوەی تێچووی بەرهەمهێنانی جگە لە تێچووی زۆری چاککردنەوە و پارچەی یەدەگ گەڕاندەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، “کارەکە 24 کاتژمێر لە ڕۆژێکدا ئەنجامدەدرێت بە مەبەستی دەستەبەرکردنی پێویستی دانیشتوانی شارەکە بۆ قاڵبی سەهۆڵ، لە ئەنجامی شەپۆلی گەرما و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی، هەروەها هەر ژەمێک پێویستی بە 12 بۆ 16 کاتژمێرە بۆ ئامادەکردنی.